riklam

گه‌رمیان ..كه‌سانی نه‌ناسراو زیان به‌ شوێنه‌وارێكی دێرین ده‌گه‌یه‌نن

کوردستان 12:14 PM - 2019-08-08
.

.

له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ زیان به‌ شوێنه‌واری قوله‌ی ئه‌حمه‌د قادر كه‌ مێژوویه‌كی زیاتر له‌ سه‌د ساڵه‌ی هه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نن.

 

ساڵه‌ح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌رگای قوله‌ی ئه‌حمه‌د قادر كه‌مێژووه‌كه‌ی له‌نێوان ساڵانی 1880 تاكو 1910 یه‌، شكێنراوه‌.

 

وتیشی: ئه‌و شوێنه‌واره‌ ناسنامه‌ی مێژووی ناوچه‌كه‌یه‌، كه‌ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه‌ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و ئێستا ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریه‌، به‌ڵام هاووڵاتیان له‌بری ئه‌نجامدانی ئه‌ركی خۆیان كه‌ پاراستنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانه‌ هه‌ستاون به‌شكاندنی ده‌رگاكه‌ی.

 

له‌باره‌ی دانانی پاسه‌وانه‌وه‌ ووتی: داوای پاسه‌وانمان كردوه‌، به‌ڵام بۆمان دانه‌نراوه‌، خۆی ئه‌و ناوچانه‌ گه‌شتیاری و شوێنه‌وارن ناسنامه‌ی خودی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن ئه‌بێت خودی خه‌ڵك پارێزگاریان لێبكات و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

فۆتۆ: مه‌ریوان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket