riklam

لە كەلارەوە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی تایكواندۆی ئاسیا

کوردستان 11:46 AM - 2019-08-08
.

.

لە شاری عەمانی پایتەختی ئەردەن، هەڵبژاردەی تایكواندۆی عيراق بەشداری لە پاڵەوانێتی تایكواندۆی ئاسیای كرد لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان .

عيراق لەو پاڵەوانێتییە بە دە یاریزانەوە بەشداری كرد، سێ لە یاریزانەكانی كوردو  لەگەڵ راهێنەرێكی هەڵبژاردەكە .

ماستەر  گۆران عەبدولقادر  راهێنەری هەڵبژاردەكە رایگەیاند، پاڵەوانێتییەكە لەسەر ئاستێكی بەهێز بەرێوەچوو ، یاریزانەكانی ئێمەش یەكەمجاربوو لەو پاڵەوانێتییە بەشدار بوون هەرچەندە نەیانتوانی مەدالیا ببەنەوە بەڵام بووە هەنگاوێكی گەورە تاوەكو لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتوو ركابەری بكەن .

راهێنەرە كوردەكە وتیشی ،  لەسەر تازەپێگەیشتوان شەهێن سەعید كچە یاریزان و عەبدولقادر گۆران بەشدار بوون و لەسەر ئاستی لاوانیش دانا گۆران ركابەری كرد .

ئەو راهێنەرەو یاریزانەكانی كە ئێستە بۆ خزمەتی وەرزشكاران لە شارۆچكەی كەلار دادەنیشن، سوپاسی خۆیان گەیاندە بەرێزان دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و  شێخ لاهور شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانی كە بۆ بەشداریكردنیان لەو پاڵەوانێتییە هاوكارییان كردبوون.

 

PUKmedia  بەدواداچوون-هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket