riklam

گه‌رمیان.. پلانی رۆژانی جه‌ژن داده‌نرێت

کوردستان 11:32 AM - 2019-08-08
.

.

ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت هه‌ریه‌كه‌ له‌ قائیمقامیه‌ته‌كانی كه‌لار و كفری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كانی مه‌یدان و قۆره‌تووی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاسپارد پلانی ئه‌منی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز دابڕێژن.

 

 سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه‌, پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌پێناو  پاراستنی ئه‌منیه‌تی سنوره‌كه‌ و ڕێگری كردن له‌هه‌رحاڵه‌تیكی نه‌خوازراو  وه‌ك هه‌میشه‌ چاوكراوه‌بن و له‌ڕۆژانی پشووی جه‌ژندا به‌باشی ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێ به‌جێبكه‌ن.

یونس ئه‌حمه‌د سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و  ئاسایشی ناوخۆو  پۆلیس كرد كه‌به‌رده‌وام ئه‌رك ده‌بینن و شه‌ونخونی ده‌كێشن بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان هه‌روه‌ك سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌وانی به‌ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ره‌گرنگ ناوهێناو ئومێدی سه‌ركه‌وتنیشی بۆخواستن.

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket