riklam

لەهەولێر دزەكانی بازاڕی كوران و نەورۆز دەستگیركران

کوردستان 11:00 AM - 2019-08-08
.

.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت چوار ئافرەتایان دەستگیركردوە كە لەبازاڕی كوران و نەورۆزی هەولێر بڕێكی زۆر پارەو زێڕو مۆبایلیان دزیوەو دانیان بەتاوانەكەشیانداناوە.

چەندین دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بەبوونی چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە بازاڕی كوران و نەورۆز، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و‌ توانی ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia ئاماژەی بەدەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە كردوە، لەوبارەیەوە موقەدەم هەیسەم جرجیس یونس بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راستی رایگەیاندوە: ئاگاداركراینەوە بەبوونی چەند روداوێكی دزیكردن لە بازاڕی كوران و نەورۆز، ئێمەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەبان بۆ ئەم روداوە كردەوەو دەستمان كرد بەلێكۆڵینەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و پشتبەستن بەكامێرای چاودێری توانیمان ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشكرا بكەین كە هەرچواریان ئافرەتن و دواتر دەستگیریان بكەین. 

دەشڵێت: تۆمەتباروكان ناویان (ع.ع.ی)، تەمەن 23 ساڵان، (س.ع.ی)، تەمەن 20 ساڵان، (ن.ع.ع.)، تەمەن 16 ساڵان، (ك.ع.ع.)، تەمەن 23 ساڵانەو دوای دەستگیركردنیان دانیانناوە بەتاوانەكانیان كە هەڵسابوون بەدزینی بڕێكی زۆر پارەو زێڕو مۆبایل لە بازاڕی كوران و نەورۆز.

بەپێی راگەیەنراوەكە: پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوەو رەوانەی بەردەم دادوەر كراوەو بڕیاریداوە بەبەندكردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عیراق.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket