riklam

پەیمانگایەكی جوانكاری دادەخرێت

کوردستان 10:46 AM - 2019-08-08
.

.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی پەیمانگایەكی جوانكاری خانمانیان داخست و سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت:پەیمانگاكە بڕوانامەی نێودەوڵەتی داوە بە بەشداربوانی پەیمانگاكە كە بڕوانامەی نێودەوڵەتی لەكوردستان و عیراقیشدا بونی نیە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia ئاماژەی بەوەداوە. بەپێی راپۆرتێكی لیژنەی ئارایشتگاكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی  بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن پەیمانگای راوێژ بۆ جوانكاری ئافرەتان دادەخرێت.

دەشڵێت: لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتوە پەیمانگای راوێژ لەگەڕەكی ئەندازیاران بەناوی خوازراوی ئارایشتگایەكی تر كارەكانی ئەنجام دەدات و بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەدات بە بەشداربوانی پەیمانگاكە كە بڕوانامەی نێودەوڵەتی لەكوردستان و عیراقیشدا بونی نیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پەیمانگای راوێژ دادەخرێت تا ئەوكاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن دەبێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket