riklam

لەبازاڕی ئیسكانی هەولێر ئاگر كەوتەوە

کوردستان 09:58 AM - 2019-08-08
.

.

لەبازاڕی ئیسكانی هەولێر ئاگرێك كەوتەوەو بەرگری شارستانیش دەڵێت تیمەكانیان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردوەو رێگەیان نەداوە بگاتە دوكانەكان.

لەبازاڕی شەقامی ئیسكانی هەولێر ئاگركەوتەوەو بەوتەی تیمەكانی بەرگری شارستانیش ئاگرەكە بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەكی كارەباییەوە رویداوە.

بەیانی ئەمڕۆ 8ی ئابی 2019 لەسەربانی ژمارەیەك دوكانی بازاڕی ئیسكانی هەولێر، بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەكەوە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە رویدا.

دوای رووداوەكەش، تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ كۆنترۆڵكردنی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەوتەی ئەندامانی تیمەكە، مۆلیدەیەك كە كارەبای دوكانەكانی دابینكردنەوە گڕیگرتوەو توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن.

ئەوەشیانخستەڕوو كە نەیانهێشتوە ئاگرەكە بۆ دوكانەكان تەشەنەبسەنێت و بەزووی كۆنترۆڵیان كردوە.

PUKmedia تایبەت

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket