riklam

رێگە بەدیداری ئۆجەلان و پارێزەكانی دەدرێت

کوردستان 09:35 AM - 2019-08-08
.

.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەدورگەی ئیمرالی چاوی بەپارێزەرەكانی كەوت و هیچ زانیارییەكیش لەسەر ناوەرۆكی دیدارەكە ئاشكرانەكراوە.

میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردەوە كە ژووری یاسایی ئاسرنێ لەراگەیەنراوێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئاماژەی بەوەداوە كە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی دەستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، توانیویەتی چاوی بە پارێزەرەكانی بكەوێت. 

ئەوەشیانخستوەتەڕوو:پارێزەرانی ژووری یاسایی ئێمە نەورۆز ئویسال و رێزان ساریجا دوێنێ 7ی ئابی 2091 چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كەوتووە.

ژووری یاسایی ئاسرنێ هیچ روونكردنەوەیەكی زیاتریان لەبارەی ناوەرۆكی دیدارەكەو پەیامی ئۆجەلان نەداوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket