riklam

ناوچەیەكی هەرێم بێ كارەبا دەبێت

کوردستان 09:22 AM - 2019-08-08
.

.

بەهۆی بوونی كێشەیەك كارەبا لەسنوری راپەڕین دەكوژێتەوەو بۆ چارەسەركردنیشی تیمێكی كارەبای سلێمانی چونەتە ناوچەكەو هەوڵدەدەن لەزوترین كاتدا كارەبا بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای راپەڕین لەئاگادارییەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، دەڵێت: بەهۆی دروستبونی كێشەیەك لەناو وێستگەی كارەبای چوارقوڕنە لەئێوارەی دوێنێوە كارەبا لەسنوری راپەڕین بەشێوەیەكی گشتی كوژاوەتەوە.

رونیشیكردوەتەوە: بەمەبەستی چارەسەركردن و گێڕانەوەی كارەبا بۆناوچەكە لەوكاتەوە تیمەكانی كارەبا لەچوارقوڕنەو بەهاوكاری تیمێك لەكارمەندانی شارەزا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و هەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕێن تائێستا سەرقاڵی كاركردنن بۆ دۆزینەوەی كێشەكەو چارەسەركردنی.

 PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket