ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 09:05 AM - 2019-08-08.
رووداوه‌كان..
1521: ده‌وڵه‌تی عوسمانی شاری به‌لگرادی فه‌تحكرد به سه‌رۆكایه‌تی سوله‌یمانی قانونی، كه داده‌نرا به ده‌روازه‌ی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و خاوه‌نی به‌هێزترین قه‌ڵا بوو له‌سه‌ر سنووری مه‌جه‌ری ئه‌ڵمانی، عوسمانیه‌كان سێ جار ئابڵوقه‌ی ئه‌و شاره‌یاندا: ساڵی 1441ز، 1456ز، 1492ز، به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، ته‌نها له سه‌رده‌می سوله‌یمانی قانونیدا نه‌بێـت.
1786: گه‌شتنی گه‌ڕیده‌وان (جان بالما) بۆ لوتكه‌ی شاخی ئه‌لب.
1815: ناپلیۆن پۆناپارت فه‌ره‌نسه‌ی به‌جێهێشت بۆ تاراوگه‌كه‌ی له سانت هیلینا كه یه‌كێكه له دوورگه‌كانی چۆڵه‌وانی له زه‌ریای ئه‌تله‌سی، تا كاتی وه‌فاتی مایه‌وه تیایدا، ساڵی 1821ز.
1837: توركه‌كان هێرشێكی گه‌وره ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌ڵایه‌كی ناوچه‌ی بۆتان، و له ئه‌نجامدا كورده‌كان 1500 سه‌ربازی ته‌رك ده‌كوژن و ده‌یانشكێنن.
1919: شۆڕشگێڕانی كورد له دربه‌ندی (مزورگه) له ناوچه‌ی بادینان به سه‌رۆكایه‌تی ره‌شید به‌گ هێزه‌كانی به‌ریتانیایان تێك‌شكاند.
1935: له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی (الامه) ناوی نوێنه‌رانی میلله‌ت دیاریكرا له هه‌موو پارێزگاكانی عیراق ته‌نها له كه‌ركوك نه‌بێت.
1942: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شاشنینی یه‌كگرتوو (ونستون چرچل) بڕیارێكی ده‌ركرد به دانانی جه‌نه‌رال (برنارد مۆنتیگۆمری) به سه‌ركرده‌ی سوپای هه‌شته‌م.
1945: یه‌كێیه‌تی سۆڤیه‌ت جه‌نگی راگه‌یاند دژ به یابان و هه‌ستا به داگیركردنی مه‌نشوریا له كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1946: بومه‌له‌رزه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شاری پێنجوێن.
1955: به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره له جنێف له سویسرا سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆم.
1964: فڕۆكه توركیه‌كان شاری (قوبرس)یان بۆردومان كرد كه بریتی بوو له كه‌مینه‌ی موسڵمانی به نه‌ژاد توركی.
1966: خۆماڵیكردنی به‌شی (كانه‌كان) له جه‌زائیر له كۆمپانیا بیانیه‌كان و ئه‌وه‌ش دوای 4 ساڵ له سه‌ربه‌خۆبوونی.
1970: ده‌ستپێكی راپه‌ڕاندنی رێكه‌وتننامه‌ی وه‌ستانی شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌ره‌ی میسری/ئیسرائیلی كه 90 رۆژ به‌رده‌وام بوو به پێی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی روجرز.
1974: سه‌رۆكی ئه‌مریكی ریچارد نیكسۆن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند له پۆسته‌كه‌ی دوای فه‌زیحه‌تی ووتریگت.
1976: دامه‌زراندنی حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان.
1979: راپه‌ڕینی شاری پاوه له كوردستانی ئێران.
1984: دوو چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی فڕۆكه‌یه‌كی حاجیانیان رفاند بۆ رۆما و خۆشیان راده‌ستكرد.
1985: كوژران و برینداربوونی 17 ئه‌مریكی له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له (بنكه‌ی رین مین) له فرانكفۆرت.
1988: ئێران رازیی بوو به بڕیاری وه‌ستانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عیراق بۆ كۆتایی هاتن به شه‌ڕی نێوانیان كه له 22 سێبته‌مبه‌ری ساڵی 1980ز ده‌ستیپێكرد.
1990: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عیراقی بڕیاریدا كه كوێت بخاته سه‌ر عیراق و پاشگه‌زبوونه‌وه‌شی نیه .
1991: به‌ردانی ژنه بارمته‌ی به‌ریتانی وێنه‌رگر و رۆژنامه‌نوس (جون ماكارسی) كه رفێنرابوو له به‌یروتی خۆرئاوا له 17ی ئه‌بریلی 1987ز.
1995: به‌ستی كۆڕێك له لایه‌ن (رێبوار سیوه‌لی) له سلێمانی به ناوی كلتوری ته‌ور له مه‌رگی یۆتۆپیاوه بۆ ساڵی 2000ز.
2001: ته‌ڵاقی نێوان ئه‌ستێره‌ی هۆلیۆدی ئوسترالی خاتوو (نیكول كیدمان) و ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی توم كروز.
2008: جۆرجیا هێرشێكی سه‌ربازی كرده سه‌ر هه‌ردوو هه‌رێمی ئوسیتیای باكوور و ئه‌بخازیا، دوای ئه‌وه هێزه‌كانی روسیا هه‌ستان به دژه هێرشی خێرا بۆ سه‌ر جۆرجیا و بووه هۆی به‌رپابوونی جه‌نگ له نێوانیاندا بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ.
2008: سه‌عات 8 و 8 خوله‌ك (8/8) به كاتی چین ئۆڵۆمپیاتی هاوینه له‌و وڵاته به ئاهه‌نگی ده‌ستپێك ده‌ستیپێكرد.
2008: له به‌شداربوانی ئۆڵۆمپیاتی په‌كین، مه‌له‌وانی ئه‌مریكی (مایكل فیلیپس) توانی 8 مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێـت.
2012: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئینتیقالی له لیبیا ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌ڵبژێراو كرد له 7ی یۆلیۆ.
له‌دایكبوون...
1879: ئیمیلیانۆ زاباتا، شۆڕشگێڕی مه‌كسیكی.
1901: ئیرنست ئورلاند لورنس، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1939ز.
1902: بول دیراك، زانای فیزیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1933ز.
1921: ویب بیرس، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1922: ئه‌لبیرتو گرانادو، دكتۆر و نوسه‌ری ئه‌رجه‌نتینی/ كۆبی.
1925: عه‌لی عیززه‌ت بیگۆڤیچ، سه‌رۆكی بۆسنه و هه‌رسك.
1931: روجه‌ر بنروز، زانای فیزیای وه‌رزشی ئینگلیزی.
1933: ئه‌بو به‌كر عیززه‌ت، ئه‌كته‌ری میسری.
1937: داستن هوفمان، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1939: كمال الحلو، ئه‌كته‌ری لوبنانی.
1951: محه‌مه‌د مورسی، حاكمی پێنجه‌می كۆماری میسری عه‌ره‌بی.
1951: ئیجلال زه‌كی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1954: واسینی الاعرج، ئه‌دیبی جه‌زائیری.
1959: موزه المسند، ژنی ئه‌میری قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی.
1976: تانی سایبریس، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1978: لویس ساها، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1985: یسرا اللوزی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
وه‌فات..
1002: محه‌مد بن ڕبی عامر، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وله‌تی عامریه له ئه‌نده‌لوس.
1827: جۆرج كانینگ، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شاشنینی یه‌كگرتوو.
1977: ئیدگار ئه‌دریان، پزیشكی به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1932ز.
1985: لویز بروكس، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1990: سه‌نا فوردی، ژنه تێكۆشه‌ری كوێـتی.
1992: سه‌ید ئه‌بو قاسمی خوئی، مه‌رجه‌عی ئاینی شیعی.
1996: نیفیل موت، زانانی فیزیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1977ز.
2005: ئه‌حمه‌د دیدات، بانگخوازی ئیسلامی هیندی/ باشووری ئه‌فریقی.
2010: ڕحمد البغدادی، بیریار و ئه‌كادیمی كوێتی.
2011: هیند روسته‌م، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان..
جه‌ژنی باوك له تایوان.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26