riklam

سێ ژنه‌ تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركران

جیهان 12:23 AM - 2019-08-08
.

.

له‌ ولایه‌تی كلیسی توركیا سێ ژنه‌ تیرۆرستی داعش  ده‌ستگیرده‌كرێن و له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌پوله‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایانكردوه‌:" سێ ژنه‌ تیرۆرستی داعش كه‌پێشتر له‌عیراق و سوریا له‌ریزه‌كانی داعش بوون له‌گه‌ڵ نۆ منداڵدا له‌ولایه‌تی كلیس ده‌ستگیركراون".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" هه‌رسێكیان ناسنامه‌یان ئاشكرابووه‌و هاووڵاتی فه‌ره‌نسین، یه‌كێكیان كه‌ته‌مه‌نی 61 ساڵانه‌ پێشتر له‌عیراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی داعش بووه‌و له‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی داعشدا به‌شداربووه‌".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌:" یه‌كێك له‌و تیرۆرسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆرستانه‌ی داعش كه‌   پیلان داڕێژه‌رو ئه‌نجامده‌ری یانه‌ی شه‌وانه‌ی  باتكلانی فه‌ره‌نسا  زۆرنزیك بووه‌، كه‌له‌ 15ی نۆڤه‌مبه‌ری 2015 له‌و كرده‌وه‌یه‌دا 120 كه‌س كوژران".

 

ئه‌وه‌ش ئاشكرابوه‌:" ئه‌و تیرۆرسته‌  هاوسه‌ری كوین كنتی هاووڵاتی فه‌ره‌نسی بووه‌ كه‌ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه‌ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌كراوه‌و له‌سێداره‌ دراوه‌".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket