riklam

ژنه‌ داعشێك له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرا

جیهان 09:17 PM - 2019-08-07
.

.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی ئابی2019 داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ژنه‌ هاوسه‌ری داعشێكی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش وئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ وپێشێلكردنی یاسای چاودێری چه‌كی ده‌ركرد.

به‌پێی زانیاری ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌ ئه‌منیه‌ئه‌ڵمانیه‌كان ئه‌و ژنه‌ به‌هاری2016له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چۆته‌ سوریاو دواتر عیراق به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ماره‌ی كردووه‌و له‌و ناوچانه‌دا ژیاون كه‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بووه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م ژنه‌و مێرده‌كه‌ی به‌دوای یه‌كدا سێ خانویان له‌و خانوانه‌وه‌رگرتوه‌كه‌خاوه‌نه‌كان له‌ترسی داعش به‌جێیان هێشتووه‌.. ئه‌و ژنه‌ تۆمه‌تباره‌ كاروباری ماڵی به‌ڕێوه‌بردوه‌و مێرده‌كه‌شی هه‌میشه‌ له‌شه‌ڕدا بووه‌.


PUKmeida شیهاب عوسمان- له‌میدیاكانی ئه‌ڵمانیاوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket