riklam

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌

کوردستان 09:06 PM - 2019-08-07
.

.

پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری له‌ نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2019/8/7 هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆیوونه‌وه‌ . له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌د، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ گرنگی هه‌ماهه‌نكی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‪كرد‬ و گوتی پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری له‌ نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی بڕیاریان لێ ده‌درێت.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌ سه‌ر گرنگی هه‌بوونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ كرد له‌ نیوان حكومه‌ت وپه‌رله‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا خزمه‌تێكی شایسته‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .

سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ گرنگی رێزگرتن له‌ هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وجێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی دا بۆ گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی دیموكراسیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket