riklam

لەزاخۆ شەڕێك چەند كوژراو بریندارێكی لێدەكەوێتەوە

کوردستان 05:36 PM - 2019-08-07
.

.

لەزاخۆ لەسەر زەوی شەڕ لەنێوان دوو خانەوادەدا روویداو بەهۆیەو دوو كوژراو چوار برینداری لێكەوتەوە.

پۆلیسی زاخۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كەمێك لەمەوبەر لەنێوان دوو خانەوادەدا كە كەسوكاری یەكترن لەسەر زەوی و زار شەڕ رویداو چەكی تێدا بەكارهێنراوەو بەهۆیەوە دوو كەس كوژراون و چوار كەسی تریش بریندار بون و لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەشدا كە كوژراو بریندارەكان لەنێوان هەردوولادایەو لەباوك و كوڕەكانیان پێكهاتووەو بریندارەكانیش هەر یەكەیان چەند گوللەیەكیان پێوەیە.

موقەدەم هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، دەڵێت: لەسەر كێشەی زەوی و زار لەگوندێكی ناحیەی دەركارێی سرە بەقەزای زانۆ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوەو لەئەنجامدا دوو كەس كوژراون و چەند كەسێكی دیكەش كە بریندار بوون رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

PUKmedia تایبەت  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket