riklam

حاكم قادر: پشتیوانی لەداخوازییەكانی چەرمۆ سیتی دەكەین

ی.ن.ک‌‌ 04:21 PM - 2019-08-07
.

.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەدرێژەی بەدواداچونی بۆ كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان و بەدەنگەوەهاتنی داخوازی یەكانیان،حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  بەمەبەستی لەنزیكەوە بەئاگابوون لەداواو گرفتەكانیان لەگەڵ نوێنەرانی (120) خێزانی نیشتەجێی كۆمەڵگای پرۆژەی چەرمۆ  سیتی لەشاری چەمچەماڵ كۆبۆوە. 

لەكۆبوونەوەكەدا ئامادەبوان لەڕێی راپۆرتێكی ئامادەكراوەوdە،  داواكارییەكانیان خستەڕوو كەخۆی لە جیبەجێكردنی تەواوی نەخشەی پەسەندكراوی پرۆژەكەدا دەبینێتەوە  كە بەپێی یاسا و لەپرۆژەكەدا گرنگی بەڕووبەرە سەوزاییەكان بدرێت وئاوڕی جدی لە پرۆژەكانی بوارەكانی پەروەردە وتەندروستی و لایەنە كۆمەڵایەتی یەكان وتەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی دیكە بدرێتەوە .

لەبەشێكی تری داواكانیان دریژكردنەوەی ماوەی دانەوەی كۆی قەرزەكانیانە، لەبەرامبەردا حاكم قادر پشتیوانی تەواوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ داواكانیان دوپاتكردەوە.

PUKmedia 

 

539A7531.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket