riklam

پله‌ى سته‌یشن

بابەتی گۆڕاو 04:01 PM - 2019-08-07
.

.

پله‌ى سته‌یشن

- ئه‌ڵێن ئه‌مساڵ ئه‌وروپا زۆر زۆر گه‌رمه‌
× ده‌ى خوا ره‌حم به‌ ماڵ و مناڵى مه‌سئوله‌كان بكات
×××
- خۆزگه‌ ئه‌و قوڕمساغه‌ى لاى جه‌نابى وه‌زیر تووتى بوایه‌
× تووتى؟
- ئا.. بۆئه‌وه‌ى كه‌ قسه‌ى گێڕایه‌وه‌ هیچى لێ زیادوكه‌م نه‌كردایه‌
×××
- ئه‌رێ به‌ڕاست سوئالێ
× فه‌رموو
- پێش دروستبوونى ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه‌ كورد جنێوى به‌چى ئه‌دا؟!
×××
- وه‌زعت چۆنه‌؟
× به‌سه‌رى تۆ رێك ئه‌ڵێى نه‌وتم
- نه‌وت؟
× به‌ڵێ نه‌وت، كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ست مه‌سئول
×××
- ئه‌رێ ئه‌و براده‌ره‌ى ئێوه‌ هیچ خزمایه‌تییه‌كى له‌گه‌ڵ چه‌رخدا هه‌یه‌؟
× چه‌رخ؟.. بۆ؟
- چونكه‌ زوو زوو ون ئه‌بێ
×××
- تۆ بڵێ ى به‌راستیان بێ كه‌ ئه‌ڵێن كۆنگره‌ ئه‌به‌ستین؟
× ته‌بعه‌ن
- ئاخر ئه‌ترسم ئه‌مه‌ش وه‌كو په‌یمانى ئاكاره‌كه‌یان بێ
×××
- دایكم هه‌موو شه‌وێ سه‌عات نۆ ئه‌خه‌وێ و سه‌عات پێنجى به‌یانى به‌ غه‌ڵبه‌ غه‌ڵب و ته‌قه‌ ته‌ق كۆڵانه‌كه‌ خه‌به‌ر ئه‌كاته‌وه‌
× ئینجا ئه‌وه‌ دایكه‌ یان ره‌ئیس عوره‌فا وه‌حده‌یه‌؟!
×××
- ئامۆژن كوڕه‌كه‌ت ناهێڵێ بخه‌وم، تا به‌یانى هه‌ر خه‌ریكه‌
× ئه‌وه‌ كه‌ پله‌ى سته‌یشنى به‌كرێ ئه‌هێنا هه‌روابوو
×××
- به‌ ره‌ئى جه‌نابت قورسترین ئه‌ركى ئه‌مڕۆمان چى یه‌؟
× سێ ئه‌ركه‌ قوربان
- چى و چین؟
× پارت بین و دیموكراتى بین و كوردستانیى بین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket