riklam

پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی پێشوازی لە رێكخراوی ئاشتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 01:31 PM - 2019-08-07
.

.

رێكخراوی ئاشتی بۆ بنیادنانی مرۆڤ و نیشتیمان سەردانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستانی كرد.

تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەئامادەبوونی هەریەك لە سۆران ئەحمەد كوردە و محمد شیراز سەفا پێشوازیان كرد لە وەفدێكی رێكخراوی ئاشتی بۆ بنیادنانی مرۆڤ و نیشتیمان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان رەنج باراوی و دكتۆرە چرا.

مەبەستی سەردانەكە خۆناساندن و هەماهەنگی بوو لە نێوان پەیوەندییەكانی دەرەوە و رێكخراوەكە و باسیان لە خۆئامادەكردن و هاوكاری كرد، بۆ هاتنی وەفدێك لە ئەوروپاوە بۆ كوردستان و فراوان كردنی كاروچالاكییەكانیان لە كوردستان و بەهەند وەرگرتنی پێگەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ناوچەكە و كوردستان.

لای خۆیەوە تحسین نامیق پێشوازی لە بیرۆكەكەیان كرد و پەیمانی هاوكاری ویارمەتیدانیان پێدرا بۆ رێكخراوەكە و هاتنی وەفدەكە بۆ كوردستان.

PUKmedia رەهێڵ حیكمەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket