riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: كۆده‌نگی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌ئارادایه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:25 PM - 2019-08-07
.

.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی سكرتاریه‌ت ‌و لێپسراوی كۆمسیۆنه‌كاندا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستای یه‌كێتی و ئه‌و كۆده‌نگییه‌ئۆرگانیه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی كۆنگره‌  هاتۆته‌ ئاراوه‌، هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌نگاوه‌كانی ئۆرگانه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی یه‌كێتی  به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت ‌وده‌ستخۆشی له‌ مه‌كته‌بی رێكخستن ده‌كات كه‌ ئه‌وانیش رۆژی پێشنیار كراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌  كه‌ رۆژی (21/11/2019) به‌ رۆژێكی گونجاو ده‌زانێت بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتویاندا برِیار له‌سه‌ر دیاری كردنی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌بده‌ن به‌ پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ په‌یرِه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بۆیانی دیاری كردووه‌، چونكه‌ هیچ له‌مپه‌ر‌وو به‌ربه‌ستێكی جدی له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ نه‌ماوه‌‌و به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆته‌ پێداویستیه‌كی گرنگ‌و هه‌نوكه‌یی بۆ یه‌كێتی .

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنی رِه‌شنووسی پرۆژه‌ی په‌یرِه‌ویش كه‌ به‌ پێی په‌یرِه‌وی ناوخۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌سه‌رشانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیه‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆرگان و هه‌ڤاڵانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكرنی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌ركیان كێشاوه‌ و كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ وتێبینی و پێشنیاریان بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ناردووه‌ و داوا له‌ ئۆرگان و هه‌ڤاڵانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ر پرۆژه‌و پێشنیاروسه‌رنجێكیان هه‌یه‌ به‌ زووترین كات بۆمان بنێرن چونكه‌ له‌ دوای پشووه‌كانی جه‌ژن دوا هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ بۆ رِه‌شنوسی پرۆژه‌ په‌یرِه‌وی ناوخۆ ده‌كه‌ین و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراواندا و له‌دوای هه‌مواركردنی به‌ فه‌رمی جارێكی دیكه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌نێرین بۆ هه‌ڤاڵان جێگرانی سكرتێری گشتی وده‌سته‌ی كارگێرِی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی و پاشان ده‌بێته‌ پرۆژه‌ی ئاماده‌كراوی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌م.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket