به‌هۆی شه‌ڕی عیراق – ئێرانه‌وه و له‌ڕۆژی 6-8-1986 دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی سیروان و ناوچه‌ی هه‌ورامان، بینای قوتابخانه‌یه‌ك له ناحیه‌ی سیروان دهكهنهپهناگه بۆ پاراستنی خۆیان له پریشكی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌را، به‌ڵام 200 هاووڵاتی تێدا شه‌هید بوون و ده‌یانی دیكه‌شی تێدا بریندار بوون .
شایه‌تحاڵه‌كان رووداوه‌كه بۆ PUKmedia ده‌گێڕنه‌وه
ئه‌نوه‌ر عارف كه ئه‌وكاته سه‌رباز بووه له گوندی سهرانشی سه‌ر به‌قه‌زای زاخۆ له لیدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی گوێبیستی رادیۆی به‌غدادا هه‌واڵیك بڵاوبوویه‌وه له‌سه‌ر قهسفكردنی بینا سووتاوه‌كه كه تێیدا وتی 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌مناڵ و ژن، منیش به گریانه‌وه وتم كه‌س و كاره‌كه‌م له‌و بینایه‌دا، ئیجازه‌یان پێدام و گه‌رامه‌وه كه نزیكی بیناكه بوومه‌وه دوای دوو ڕۆژ بۆنی قژ و خوێن و مرۆڤ ده‌هات كه چوومه‌وه ماڵه‌وه دایكم پێی ووتم 40 كه‌س له بنهمالهكهمان شه‌هید بوون.
حه‌سیبه ره‌حیم كه له‌ناو بیناكه‌دا بووه سه‌رقالی نان كردن بووه له لیدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: چوار مناڵی هه‌بوون كه ته‌نها یه‌كێكیان له‌ماڵه‌وه بووه، باوكم پێی وتم پهرهمێزهكه لابه تۆپ ئه‌ته‌قێت، ئیتر ههویرهكهم داپۆشی و پهرهمێزم كوژاندووه كه هاتمه ده‌ره‌وه سه‌یرده‌كه‌م خه‌ڵك هه‌مووی راده‌كات ئیتر چوومه ژوورێكه‌وه كه پڕ بوو له ژن و مناڵ له‌ناكاوێكدا ده‌نگێكی به‌رز هات و یه‌ك پارچه بیناكه بوو به دوكه‌ڵ ئیتر كه هاتمه ده‌ره‌وه هه‌ر جه‌نازه بوو كه‌وتبوو و ئاگر له بیناكه به‌ر بوو به‌شێكمان سووتاین، دواتر ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانس هاتن له هه‌ڵه‌بجه‌وه برینداره‌كانیان گواسته‌وه.
شه‌هیده‌كان بكرێنه شه‌هیدی جینۆساید
سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانی بیناسووتاوهكهی سیروان به شه‌هیدی هاووڵاتی تۆماركراون، به‌ڵام كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان داواكاربوون بكرێنه شه‌هیدی جینۆساید.
كامه‌ران مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا به PUKmediaی راگه‌یاند: ئێمه به پێی یاسا سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانمان تۆمار كردووه، جگه له‌وانه‌ی كێشه‌ی یاساییان هه‌یه و وارسی یاسایان نیه، تۆماركردنی شه‌هیدی جینۆساید ڕێنمایی پێویست به خۆی هه‌یه و له‌توانای ئه‌واندا نیه .
مۆنۆمێنتێك بۆ بینا سووتاوه‌كه دروست كراوه
هێمن حه‌مه حسین به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان له لێدوانێكدا به PUKmediaی راگه‌یاند: له‌سه‌رده‌می مه‌حمودی حاجی ساڵح بیناكهله قوناغی یه‌كه‌مدا سیاجی بۆ دروستكراوه و وێنه‌ی شه‌هیده‌كانی تێدا دانراوه و خراوه‌ته سه‌ر مونۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، ئێمه له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه و ستافی تایبه‌ت به خۆی بۆ دابنێین .
رووداوه‌كه یاداشت كراوه له كتێبێكدا
فریاد هه‌ورامی یه‌كێك له كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان كتێبیكی تایبه‌تی ئاماده‌كردووه تێیدا له‌سه‌ر زای شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه رووداوه‌كه‌ی تۆماركردووه .
فریاد هه‌ورامی له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: كتێبه‌كه‌ی سه‌رجه‌م چیرۆكه‌كانی تایبه‌ت به رووداوه‌كه‌ی تێدایه و ئامانج لێی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دۆكیومێنته‌كانی تایبه‌ت به رووداوه‌كه‌یه .
وتیشی: چیرۆكه‌كان گه‌لێك جار لهنووسینیان خستووم یه‌كێك له‌و چیرۆكانه گیان له‌ده‌ستدانی ئافره‌تێكه كه حه‌ملی هه‌بووه و مناڵه‌كه‌شی له‌ناو سكیدا سوتاوه، له‌كاتی ئه‌سپه‌رده‌كردنی به‌خاكدا مناله‌كه‌یان ده‌ر هێناوه و له باوشیدا ناشتوویانه .
خه‌ڵات به‌خشرایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌رشیفی بیناكه‌یان كۆ كردوه‌ته‌وه
به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ رێز گرتن له‌ماندوو بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كه سه‌رجه‌م ووێنه‌ی شه‌هیده‌كان و زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به بیناكه‌یان ئه‌رشیف كردووه خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ به‌خشین و هیوای خواست هاوكاری به‌رده‌وامی مۆنومێنتهكه بن .
ئاماری شههیدهكنی بیناسووتاوه‌كه
له رووداوی بیناسووتاوهكهی سیرواندا به پێی ئاماره نافه‌رمیه‌كان نزیكه‌ی 200 هاوڵاتی شه‌هید بوون و ده‌یان هاولاتی دیكه‌ش بریندار بوون، گۆری زۆربه‌یان له گورستانی به‌شاره‌ت دایه و به‌شێوه‌ی گروپی نێژراون.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه