riklam

لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی زانكۆوپه‌یمانگه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو

ی.ن.ک‌‌ 07:15 PM - 2019-08-06
.

.

پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕو جێگۆڕكێی پۆسته‌كان له‌ ئۆرگان و به‌ش و كۆمیته‌كانی سه‌ربه‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی درێژه‌ی هه‌یه‌و سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6-8-2019، به‌سه‌رپه‌رشتی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كی سلێمانی وبه‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان جێگران و كارگێرانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستن، له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی زانكۆوپه‌یمانگه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو , له‌مه‌راسیمه‌كه‌داو له‌میانی ووته‌یه‌كیدا هه‌ڤاڵ حاكم قادربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌پێناو پێشخستنی زانست وفێركردن وبره‌ودان به‌و بواره‌ گرنگه‌ ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و پێگه‌ی زانكۆو په‌یمانگاكان داو هه‌وڵ وماندوبونی مامۆستایان وپرۆفیسۆرو ڕاگری كۆلیژو زانكۆكان به‌رز نرخاندو وتی: هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌خه‌باتی شاخدا بێ وچان بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی وڕزگاری كۆڵینه‌داوه‌ , له‌م قۆناغه‌ی ئێستای شارستانیشدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆگه‌شه‌پێدان وسه‌رخستنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن درێغی ناكاو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاندانی خوێندكارانمان و به‌گه‌رمووگوڕ كردن بۆ گه‌یشتن به‌ دوا قۆناغه‌كانی خوێندنی باڵا .

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌وه‌ وتی: گۆڕانكاری و جێگۆڕكێی لێپرسراوان ونوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ركێكی هه‌ڤاڵانه‌یه‌و ئومێدی خواست پرۆسه‌ی گۆڕانكاری ئۆرگانه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستن ببێته‌ درێژكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ڕووه‌و گه‌یسشتن به‌ كۆنگره‌ی سه‌ركه‌وتوو ..

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket