riklam

ئه‌ڵمانیا.. كچێكی پێنج ساڵان شكات له‌باوكی ده‌كات

هەمەرەنگ 06:58 PM - 2019-08-06
.

.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه‌ دوێنێ له‌ باشوری وڵاته‌كه‌ مناڵێكی پێنج ساڵان ته‌له‌فۆنی كردوه‌و پێی ڕاگه‌یاندوون كه‌ باوكی دوجار له‌ ترافیكی سوری داوه‌و دوای كردوه‌ كه‌ بێن بیگرن.

پۆلیس له‌پێگه‌ی خۆی ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌شاری فراكۆنیای هه‌رێمی باڤاریا ئه‌و كچه‌ پێنج ساڵه‌ له‌سه‌ر هێلی گه‌رمی پۆلیس قسه‌ی كردوه‌و سكاڵای له‌سه‌ر باوكی خۆی تۆماركردوه‌، كاتێك مناڵه‌ ته‌له‌فۆنی كردوه‌ دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك داخراوه‌ته‌وه‌ دواتر كارمه‌ندی پۆلیس خۆی ژماره‌كه‌ی لێداوه‌ته‌وه‌و باوكی هه‌ڵیگرتوه‌، باوكی داوای لێبوردنی كردوه‌ كه‌ مناڵه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه‌كه‌ ژماره‌كه‌ی لێداوه‌، به‌ڵام پۆلیسه‌كه‌ داوای مناڵه‌كه‌ی كردوه‌، بۆیه‌ هاتۆته‌وه‌ سه‌ر هێله‌كه‌و ڕاستی ئه‌وه‌ی پێ ووتون كه‌ باوكی له‌مڕۆژانه‌ له‌ناوشار دووجار له‌ ترافیكی سوری داوه‌و سه‌رپێچی كردوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ سزا بدرێ وده‌ستبه‌جێ ده‌بێ بێن ده‌ستگیری بكه‌ن،بۆیه‌ پۆلیسیسش چونه‌ته‌ ماڵی كابراو مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ی كاتی لێوه‌رگرتۆته‌وه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket