riklam

چى ئه‌ڵێ و كه‌ى؟

بابەتی گۆڕاو 03:30 PM - 2019-08-06
.

.

چى ئه‌ڵێ و كه‌ى؟

ته‌بعه‌ن مه‌به‌ستمان كوردى ره‌سه‌نه‌ كه‌ له‌كاتى خۆیدا هه‌موو جارێ ئه‌م گه‌وهه‌رانه‌ى له‌ ده‌م هه‌ڵ ده‌وه‌رێت:
ـ راست ئه‌كه‌ى به‌ قوربان، من غه‌ڵه‌ت بووم.
(كه‌ تاقه‌تى موناقه‌شه‌ى نامێنێ)
ـ شاره‌كه‌ چوار عائیله‌ى وه‌كو ئێوه‌ى تیا نه‌ماوه‌.
(كه‌ ئیشى پێت ئه‌بێ)
ـ ئمم...
(وه‌ختێ مه‌شغوڵى فه‌یسبوكه‌ و ژنه‌كه‌ى سوئالى شتێكى لێ ئه‌كات)
ـ هه‌ر بگه‌مه‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ست ئه‌كه‌م به‌ نوێژكردن.
(كه‌ له‌ ناشتنى مه‌ردوویه‌كدا به‌شدارى ئه‌كات)
ـ له‌ عومرى تۆدا بووم ره‌شه‌ خیزانێكم به‌خێو ئه‌كرد.
(كه‌ فشه‌ بۆ كوڕه‌ هه‌رزه‌كاره‌كه‌ى ئه‌كات)
ـ یه‌عنى ئه‌توانم هه‌موو شتێ بخۆم؟
(كه‌ دكتۆر پێى ئه‌ڵێ فه‌حسه‌كانت پاكن)
ـ ئۆوو.. من ده‌مێكه‌ بیستوومه‌.
(ئه‌گه‌ر بیه‌وێ وا خۆى ده‌ربخات ئاگاى له‌ دنیایه‌)
ـ كوڕه‌ كاكه‌ به‌س نى یه‌ ئه‌وان ئسوڵ ئه‌زانن!!
(وه‌ختێك لاى پاراستنێك مه‌دحى پارتى ئه‌كات)
ـ ئاى ئه‌مه‌ له‌ هه‌موویان زۆڵتره‌.
(له‌ دڵى خۆیدا كه‌ مه‌سئولێك ئه‌بینێ)
ـ هێلكه‌ كردم له‌ناو رۆن.
(كه‌ توركمان بێ و باسى نانى به‌یانى بكات)
ـ قه‌لانى كه‌.
(دكتۆرێكى عه‌شایه‌ر وه‌ختێ بیه‌وێ فه‌حسى مایه‌سیرییه‌كه‌ت بكات)
ـ ئاخۆ خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ى چۆن بێت!
(ئه‌گه‌ر مێباز بێ و مناڵێكى جوانكیله‌ ببینێ)
ـ نه‌ به‌خوا نایناسم.
(كه‌ باسى خزمێكى فه‌قیرى خۆیى بۆ ئه‌كه‌ى)
ـ خۆش نه‌بوو ره‌حمان.
(كه‌ نوكته‌یه‌كى كۆنى بۆ ئه‌گێڕنه‌وه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket