riklam

دانیمارك.. ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال كرایه‌وه‌

تاراوگە‌‌ 09:17 PM - 2019-08-05
.

.

به‌ مه‌به‌ستی به‌رزوپیرۆز راگرتنی یادی5 ه‌مین ساڵه‌ی كاره‌ساتی پڕتراژیدیاو جینۆسایدی ئێزدیه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان وناوچه‌ی شه‌نگاڵ له‌ له‌ شاری كۆپنهاگنی پایته‌ختی وڵاتی دانیمارك به‌ به‌شداری بالیۆزی عیراقی له‌دانیمارك و هه‌روا نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی و عیراقی و ده‌نیماركی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری ئێزیدیه‌كان له‌ دانیمارك مه‌راسیمێك به‌رێوه‌چوو.

 

به‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكی به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی رێكخستنی (ی.ن.ك) كه‌ پێكهاتبوو له‌  به‌رپرسی كه‌رتی رێكخستنی كۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود و ئه‌ندامی كه‌رت سه‌باح فاروق له‌ یاده‌كه‌ ئاماده‌بوون.

كورته‌ فیلمێك له‌سه‌ كاره‌ساتی قوربانیانی شه‌نكال پیشاندرا، پاشان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری ئێزیدیكان وتارێك خوێندرایه‌وه‌ و هه‌روا وتارێكیش به‌زمانی دانیماركی  به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شكرا.

 

له‌ میانی مه‌راسیمه‌كه‌دا رۆژنامه‌نووس‌ ده‌نیز به‌رخۆدان له‌ سه‌ر كتێبه‌كه‌ی چوونی بۆ شه‌نگال و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل خه‌ڵكی رزگاربووی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش به‌ سینه‌ما ڤه‌یشن گرته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.

دواتر رێكخراوی په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی دانیماركی كه‌ سه‌ربه‌ رێكخراوی سیمن ئوستن چه‌ند وێنه‌یه‌ك و دیكۆمێنتاری و فلیمێكیان له‌سه‌ر ئاواره‌كانی شه‌نگال پێشكه‌شكرد هه‌روا وتارێكیشیان به‌ هه‌مان مه‌به‌ست پێشكه‌شكرد.پاشان ناوو بروسكه‌ی لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی ئاماده‌بووی مه‌راسیمه‌كه‌ خواێندرایه‌وه‌. 

مه‌راسیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار و میوانانه‌وه‌ به‌ كلیپی ڤیدیۆیی و وتار و په‌خشان و هۆنراوه‌ هه‌روا پێشانگایه‌ك له‌سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگال كاره‌ساته‌كانی تری كوردستان درێژه‌ی كێشا.

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket