riklam

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسه‌ری ئینسكلۆپیدیای شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێره‌وه‌..

ی.ن.ک‌‌ 08:00 PM - 2019-08-05
.

.

وێرای رێزو خۆشه‌ویستیم بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان. وه‌ك چۆن له‌مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی به‌رگی یه‌كه‌م له‌ 11-3-2018، به‌ڵێنم دوپاتكرده‌وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌م وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بێت، لێره‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی فۆرمی شه‌هیدانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بۆ به‌رگی دووه‌می ئینسكلۆپیدیای شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر نه‌یان گه‌راندوه‌ته‌وه‌ یان ئه‌وانه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌بینن ته‌نها ماوه‌ی (15) رۆژ كات ماوه‌ بۆ ناردنی ژیاننامه‌ی شه‌هیده‌كانیان بۆ به‌رگی دووه‌م .

بۆیه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌م هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك له‌پاش ماوه‌ی دیاری كراو بینێرێ ده‌كه‌وێته‌ به‌رگی (سێیه‌م) و ئه‌وكات به‌وپه‌ری رێزو خۆشحاڵیه‌وه‌ كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌م ..

 له‌كۆتاییدا سوپاس بۆ هه‌موو هه‌ڤاله‌كانم كه‌ هاوكارو پشتیوانم بوون له‌ناساندنی كه‌س وكاری شه‌هیدان و پێدانی زانیاری دروست له‌سه‌ر سیڤی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان. .. هه‌رشادبن...
                                                
حــــه‌یده‌ر مــه‌نتك
نوسه‌ری كتێبی ئینسكلۆپیدیای شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر
     5-8-2019

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket