riklam

كاتی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرا

ی.ن.ک‌‌ 06:47 PM - 2019-08-05
.

.

مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی و لێپرسراوی مەڵبەندەكان بەدەنگدان پێشنیار دەكەن 21ی تشرینی دووەمی 2019 كە رۆژی شەهیدی یەكێتییە چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت.

لەدرێژەی كۆبونەوەكانی مەكتەب رێكخستن لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان سەبارەت بەچۆنێتی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەهۆڵی كۆبونەوەكانی مەكتەب رێكخستن رەفعت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەب رێكخستن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنێتی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تەواوكاری كۆبونەوەكانی پێشوو لەهۆڵی كۆبونەوەكانی مەكتەب رێكخستن لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان و ئەندامانی مەكتەب رێكخستن كۆبوەوە. 

سەرەتای كۆبونەوەكە بە دەقیقەیەك وەستانی ماتەمینی بۆ رۆحی سەرۆك مام جەلال و تەواوی شەهیدانی كوردستان، دواتر تەوەرەی سەرەكی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئەو پڕۆژە ئامادەكراوەی مەكتەب رێكخستن كە لێپرسراوانی مەڵبەندەكان سەرنج و تێبینییەكانی مەڵبەندەكانیان خستەڕوو كە تایبەتە بە چۆنێتی بەستنی كۆنگرەی داهاتوو.

دواتر لەدەنگدانێكی ئاشكرادا بەدەنگی تەواوی مەكتەب رێكخستن و لێپرسراوی مەڵبەندەكان پێشنیار كرا 21-11-2019 رۆژی بەستنی چوارهەمین كۆنگرەی یەكێتی بێت كە دەكاتە رۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك وەفایەك بۆ رۆحی پاكی شەهیدەكان.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن ئاماژەی بەوەدا كە كۆبونەوەكان بەردەوامدەبێت تابتوانین باشترین میكانیزم دیاری بكەین كە بەهۆیەوە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدەین و كۆی یەكێتیەكان خۆیانی تێدا ببینەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket