riklam

هێزە ئەمنییەكانی دهۆك پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی بێسەروشوێن دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 04:55 PM - 2019-08-05
.

.

ماوەی چەند رۆژێكەوە پێشمەرگەیەكی درێرینی یەكێتی و هاوسەفەرێكی كە بەسەردانێك چونەتە دهۆك لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی دهۆكەوە دەستگیركراون و بێسەروشوێنن، كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانیش دەڵێت زانیارییان هەیە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون و داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، بورهان حەسەن عەبدولڕەحمان  ناسراو بە(فەقێ وشیار) كە لەساڵی 1976ەوە پەیوەندی بەمەفرەزە سەرەتاییەكانی یەكێتییەوە كردوەو ئەندامی  كۆمەڵەی رێكخستنی پێشمەرگە دێرینەكان و  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەرە، رۆژی 26ی تەموزی رابردوو لەگەڵ دڵشاد جەباری كە هاوسەفەری بووە بەسەردانێك چونەتە پارێزگای دهۆك و تائێستا بێسەروشوێنن.

لەبارەی دەستگیركردنی فەقێ وشیار پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رەهبەر سەید برایم ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: زانیارییمان هەیە كە فەقێ وشیار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی دهۆكەوە دەستگیركراوەو داوای دەستبەجێ ئازادكردنی دەكەین.

وتیشی: فەقێ وشیار پێشمەرگەیەكی دێرین و كەمئەندامی سەنگەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو لەساڵی 1976ەوە پەیوەندی بەیەكێتییەوە كردوە. 

كەسێكی نزیكی ئاماژە بەوەدەكات كە نیوەرۆِی رۆژی 26ی تەموزی رابردوو فەقێ وشیار لەگەڵ دڵشاد جەباری كە هاوسەفەری بووە لەلای مەلا سدیق لێپرسراوی بادینانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان نانیان خواردوە، بە PUKmediaی وت: دوای نانی نیوەڕۆ ماڵئاواییان لە لێپرسراوی بادینانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كردوەو لەناو دهۆك فەقێ وشیارو دڵشاد جەباری دیارنەماون و ماوەی 10 رۆژیشە بێسەروشوێنن.

وتیشی: تائێستا كەسوكارەكەی فەقێ وشیار ئاگادار نەكراونەتەوە كە لەسەر چی دەستگیركراوەو هۆكارەكەی نادیارە، بۆیە لەدهۆك و سلێمانی سكاڵامان تۆماركردوەو هیچ وەڵامێكیش نەدراوینەتەوە. 

PUKmedia تایبەت 

 

8456.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket