riklam

تێكۆشەرێكی كورد یادی 90 ساڵەی دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:18 PM - 2019-08-04
.

.

ئەمڕۆ 4ی ئابی 2019، لەهۆڵی ڤیلالیۆنی بەڕێوەبەرایەتی كلتوری رۆتنبورگی  شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیاو بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەهاوڕێیان و دۆست و كەسوكاری یادی 90 ساڵەی حەمە جەلال ناسراو بە مامە حەمە كرایەوە.

مامە حەمە باوكێكی نمونەیی،پیاوێكی تێكۆشەرو خۆڕواگری بەردەم دەیان شەپۆلی تاڵ و شیرینی رۆژگارە سەختەكان و خۆشەویستی هەموانە،پیاوێك لەگوڵ و"سەبریەخان"ی هاوسەریشی رێحانەی سەفەری عومرو دەنگی راچەنیوی مەیدانی خۆپیشاندانەكانی ئەمشارە، بەدڵی سەوزی یەكێتیانەوە ساڵێكیتر دەخاتە سەر خەرمانی تەمەن و هاوڕێیان و كەسوكاریشی ئەو یادە پیرۆز دەكەن.

حەمە جەلال تەمەنی وەك خۆی دەڵێ لە 90 ساڵ زیاترە، بەڵام لەباری شارستانیدا بە 90 ساڵ تۆماركراوە،شایەتی چەندین سەردەمەو داربەڕووی خۆڕاگری بەردەم رەشەباو وەیشومەی ژیان بووە، بەدرێژایی زیاتر لە 24 ساڵ، سەرەڕای نەخۆشی و سەختی ژیان و كێشەكانی رۆژێك لەئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی وەك ئەندامێكی دڵسۆزی یەكێتی لەوڵاتی ئەڵمانیا دوانەكەوتووەو بەدڵێكی سەوزی یەكێتیانەوە لەپێش گەنجەكانەوە بەهەنگاوە نەرمەكانیەوە لەگەڵ سەبرییەخانی هاوسەری تەمەن 75 ساڵ كە هەمیشە پێكەوەن بەهەڵگرتنی ئاڵای كوردستانەوە لەخۆپیشاندانەكانی دژ بەرژێمی پێشوو بەداگیركەرانی تەواوی كوردستانیشەوە بۆ پشتگیری لەپارچەكانیتر لەڕیزدا وەستاون.

مامە حەمە لەكۆڕی خەباتدا نەوەستاوەو ئەوەی كەجێگەی تێڕامانە ئەم پیاوە تێكۆشەرە بەو تەمەنەوە هەندێكجار بەكانولەی دەستییەوە لەنەخۆشخانەوە خۆی رانەگرتووەو گەیشتوەتە مەیدانی خۆپیشاندان یان كۆبونەوەكانی داكۆكی لەكورد.

ئەم وێنانەی كەدەیبین نمونەیەكە لەو چالاكییەكانی، دەبینن بەلەفەیەكەوە بەرەو شاری میونشن دەڕوات لەڕێگە بۆ پشوو لایداوە تا بەدەنگی دیموكراسیانە پشتگیری لە یەكێتیی و كوردو لەمافە رەواكانی بكات بەبێ گوێدانە تەمەن و نەخۆشی و ماندوێتی و هیلاكبوون.

لەوێنەیەكی تردا لەپرسەی مام جەلال-دا ژیر نابێتەوە،  وێستگەكانی ژیانی مامە حەمە شایستەی رێزو پیرۆزبایی و پێزانینە، كە بەوپەڕی جوانی و پاكییەوە بۆ رێبازەكەی مام دەژی. 

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket