riklam

بۆچى حه‌یف

بابەتی گۆڕاو 03:42 PM - 2019-08-04
.

.

بۆچى حه‌یف

- یاره‌بى خوایه‌ گیان ئه‌م حیزبه‌مان بپارێزى
+ ئامین.. به‌ڵام له‌كێ؟
- له‌ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى
×××
- مژده‌یه‌كى خۆشم بیستووه‌.. ئه‌ڵێن شوكور سیاسه‌ته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به‌غدا سه‌ركه‌وت
+ وانى یه‌.. من سه‌ركه‌وتم بینى ئه‌ڵێ درۆیه‌
×××
- ئه‌مڕۆ قاشێكى گه‌وره‌ى كالیارم به‌ شه‌كره‌وه‌ خوارد
+ كالیار به‌ شه‌كره‌وه‌؟!.. ئێ!!
- گوێم له‌ مه‌عیده‌م بوو ئه‌یگوو توخوا تۆ به‌شه‌رى؟!
×××
- داوات كردووه‌ ببى به‌ مودیرى كاره‌با؟ به‌راستى حه‌یف
+ بۆچى حه‌یف؟!
- نه‌م ئه‌زانى ئه‌وه‌نده‌ رقت له‌ میلله‌ته‌
×××
- باوه‌ڕت هه‌بێ زۆر زۆر خه‌مى ئێرانمه‌
+ هیچ خه‌مت نه‌بێ خزم گیان.. ئێران ئێستا یه‌كه‌مه‌
- له‌ چیدا یه‌كه‌مه‌؟
+ له‌ ته‌جمیلى لووتدا
×××
- حه‌ز ئه‌كه‌م دیارییه‌ك ببه‌م بۆ هه‌ڤاڵ وانێك
+ ته‌ئجیلى بكه‌ تا رۆژى باوك
- بۆچى رۆژى باوك؟
+ چونكه‌ دایكى سیاسه‌تى گاوه‌
×××
- له‌وه‌ ئه‌چێ خراپ توڕه‌یان كردبى.. خێره‌؟!
+ ئه‌و هه‌تیوه‌ى كوڕم ئه‌مشه‌و سه‌عات یه‌كونیوى شه‌و هاتۆته‌وه‌
- ئێ
+ بۆنى عاره‌قه‌كه‌ى رۆژه‌ رێ یه‌ك ئه‌ڕوات
- ئێ؟
+ كه‌چى ئه‌ڵێ له‌ كتێبخانه‌ى گشتى بووم
×××
- من له‌ ناحیه‌ى ده‌سه‌ڵات و پاره‌ و شته‌وه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م پیاوى توركیا بم
+ ئه‌ى له‌ ناحیه‌ى ویژدان و مه‌بده‌ئه‌وه‌ حه‌زئه‌كه‌ى چى بیت؟
- په‌كه‌كه

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket