مه‌لا به‌ختیار: كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌دیموكراسیدا نه‌بێ بونیاد نانرێت
ی.ن.ک 09:16 PM - 2019-08-03.
مه‌لا به‌ختیار: هه‌تا دیموكراسی قوڵتر به‌رجه‌سته‌ببێ، هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زیاد ده‌كات
رێكخراوی سات گه‌نج: پشتیوانی هه‌وڵه رۆشنگه‌ریی‌و فه‌لسه‌فییه‌كانتین
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رێكخراوی سات گه‌نج، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-8-2019، سه‌ردانیان كردبوو، له‌باره‌ی رێكخراوه‌كه‌یان‌و ئامانجه‌كانیانه‌وه، كه له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان له‌بواری زانستییه‌وه‌و چۆنێتی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵی كوردستان دامه‌زراوه، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیدا كرد‌و، تیایدا ئه‌وه‌یانخسته‌ڕوو: ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی رێكخراوی سات گه‌نج، مه‌لا به‌ختیار، له‌هه‌موو سیاسییه‌كی تر جیاده‌كاته‌وه، قه‌ڵه‌م‌و گوڵ‌و كتێبه. بۆیه ئێمه‌ی ستافی رێكخراوه‌كه‌ش، له‌به‌رامبه‌ر بیر‌و فكری نوێتاندا، كه جێگه‌ی رێز‌و پێزانینمانه، كتێبێكت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین‌و له‌و پێناوه‌شدا وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان، پشتیوانی هه‌وڵه رۆشنگه‌ریی‌و فه‌لسه‌فییه‌كانتین.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، پێزانینی ستافی رێكخراوی سات گه‌نجی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه فكریی‌و فه‌لسه‌فی‌و
رۆشنگه‌رییه‌كانی، به‌مایه‌ی خۆشحاڵی ناوبرد‌و وتیشی: خۆشحاڵتریشم كه رێكخراوێك هه‌یه، بۆشاییه‌ك له‌بۆشاییه‌كانی بواری په‌روه‌رده، فێربوون‌و گۆڕانكاری د‌رك پێكردووه‌و كردویه‌تی به‌ئه‌ركی خۆیشی‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد: د‌رك كردنی ئه‌رك، گرنگه. به‌ڵام ئه‌رك به‌بێگاریی‌و به‌سه‌پێندراوی كه راده‌په‌ڕێندرێت، به‌كاڵ‌و كرچی راده‌په‌رێندرێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌رك كه به‌درك كراوی راده‌په‌ڕێندرێت، به‌كامڵی‌و جوانی‌و به په‌رۆشییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت. بۆیه ئه‌م دركه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانتان زۆر گرنگه‌و بێگومان له‌ناو بازنه‌ی خۆتاندا، ئه‌م بازنه‌یه له‌گۆمی نه‌گۆڕاوی كۆمه‌ڵی كورددا، ورده ورده بازنه‌ی دیكه‌ی به‌دوادادێت‌و ورده ورده‌ش زیاد ده‌كات، هه‌تا هه‌موو گۆمه‌كه ده‌ته‌نێته‌وه.
هه‌روه‌ك مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌شێكی به‌رچاوی سه‌رده‌می ئێستا دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌ی رێكخراوی ئێنجی ئۆ و مه‌ده‌نی، رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا ده‌گێڕێت‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومی‌و هه‌ژموونی حزبی، ره‌گ‌و ریشه داده‌كوتن‌و وتیشی: ئێستا رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، خه‌ریكن جڵه‌وی ئه‌و ئه‌ركه مه‌ده‌نییه بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵ‌و تاكی مه‌ده‌نی‌و هاوپه‌یمانی هاووڵاتی مه‌ده‌نی، ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ستوریان گرتۆته ده‌ست‌و ده‌چنه سه‌ر رێچكه مێژوییه‌كه‌ی خۆیان.
هه‌ر له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار، تێڕوانینه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ش خسته‌وه‌ڕوو، كه ماوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نابێ رێكخراو و سه‌ندیكاكان سه‌ر به‌حزب بن‌و تیایدا ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئۆرۆپا هه‌موو سه‌ندیكایه‌ك سه‌ر به‌حزبه‌و رونیشیكرده‌وه كه پێویسته به ته‌ندروست سه‌یری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئۆرگانییه بكه‌ین كه له‌نێوان رێكخراو و سه‌ندیكا‌و رێكخراوی ئێنجی ئۆ و حزب‌و ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و وتی: له‌كوێ دیموكراسی نه‌بوو، ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن‌و هه‌ر گروپ‌و رێكخراوێكیش به‌پێی توانای خۆی، ئه‌ركی هه‌ر رێكخراوێكی هاوشێوه‌ی ئێوه، بونیادنانی دیموكراسیی‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه. كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش له‌دیموكراسیدا نه‌بێ بونیاد نانرێت. كه‌واته له‌بنچینه‌دا ده‌بێ خه‌بات بۆ دیموكراسی بكه‌ن، چونكه هه‌تا دیموكراسی قوڵتر به‌رجه‌سته‌ببێ، هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زیاد ده‌كات. هه‌تا دیموكراسیش لاواز بێ‌و دژایه‌تی دیموكراسی هه‌بێ، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، تاكی مه‌ده‌نی، ژیانی مه‌ده‌نی، ژنی مه‌ده‌نی دواده‌كه‌وێت. چونكه دیموكراسی هه‌موو وزه‌كان ده‌بوژێنێته‌وه‌و ئه‌ندێشه‌كان داده‌هێنێ‌و كه‌ناڵه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و كه‌ناڵانه خزمه‌ته‌كان پێشكه‌ش بكه‌یت. دیموكراسی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی توانای تاك‌و كۆی كۆمه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23