په‌یامی خاتوو گه‌لاوێژ بۆ ئێزدییه‌كان
جینۆساید 09:08 PM - 2019-08-03.
له یادی كه‌وتن و جینۆسایدی ئێزدییه‌كاندا خاتوو گه‌لاوێژ په‌یامێك ئاراسته‌ی ئیزدییه‌كان ده‌كات.
پێنج ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزدییه‌كان تێپه‌ڕده‌بێت و خاتوو گه‌لاوێژ بۆ ئه‌م كاره‌ساته په‌یامێك له ژێر ناونیشانی (برینێك له قووڵایی ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا) بۆ ئێزدییه‌كان ده‌نووسێت.
خاتوو گه‌لاوێژ ئێزدییه‌كان به پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كورد ناوده‌بات و كه ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م جه‌ور و سته‌می رۆژگاره زۆر سه‌خته‌كاندا خۆڕاگربوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگرییان له مانه‌وه و ناسنامه‌ی ره‌سه‌نی خۆیان كردووه.
له كۆتای په‌یامه‌كه‌شیدا خاتوو گه‌لاوێژ داوا له هه‌موو لایه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هاوكاربن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری به سوێی ئێزدییه‌كان و ئه‌و برینه‌ی كه له‌قووڵایی ویژدانی مرۆڤایه‌تیدایه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی خاتوو گه‌لاوێژ:
برینێك له قووڵایی ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا
ئه‌مڕۆ پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه گروپێكی خوێنڕێژی نامۆ به هه‌موو بیروباوه‌ڕ و به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی، ده‌رهه‌ق به ئێزدی-یه‌كان كردیان، ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كوردن و له‌به‌رده‌م جه‌ور و سته‌می رۆژگاره زۆر سه‌خته‌كاندا، نه‌ك هه‌ر خۆڕاگر بوون، به‌ڵكو سه‌رسه‌ختانه به‌رگرییان له مانه‌وه و ناسنامه‌ی ره‌سه‌نی خۆیان كردووه.
به‌داخه‌وه له‌و په‌لاماره وه‌حشیگه‌رییه‌دا و به‌به‌رچاوی جیهانی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تییه‌وه، گروپێكی هه‌ڵتۆقیو له‌ژێر ناوی پیرۆزی ئیسلامدا كوشتوبڕێكیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ره‌شوڕووتی ئێزدی‌دا هێنا كه مه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ده ره‌ش و سه‌رده‌مه تاریكه‌كانی مێژوودا له وێنه‌ی هه‌بووبێت.
له‌و تاوانه زۆر قێزه‌ونه‌دا كه تاهه‌تایه مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نه‌فره‌تی لێده‌كات، قه‌تڵوعامی ژن و منداڵ و پیاو و پیروپه‌ككه‌وته‌كان كرا، ئه‌وه‌ی نه‌كوژرا وه‌ك دیلی جه‌نگ، پیاوه‌كانیان سه‌ربڕران و كیژۆڵه و ژنه‌كانیش كران به سه‌بایا و له بازاڕه‌كاندا هه‌رزانفرۆشكران و ده‌ستاوده‌ستیان پێكرا، ئه‌وه‌یش كه رزگاری بوو (به‌پێی په‌تی و به سه‌ری رووتی) ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری باشووری كوردستان و په‌رتوبڵاوی وڵاتانی دنیا بوون. ئێستایش چاره‌نووسی هه‌زاران مرۆڤی ئێزدی نادیاره، كه‌س نازانێت كوژراون یان دیل یاخود سه‌رگه‌ردانی وڵاتانن.
له‌م رۆژه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان بۆ ده‌كرێت، رێز له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه بنێین. داوا له هه‌موو لایه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین هاوكاربن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری به سوێی ئه‌و برینه‌ی كه له‌قووڵایی ویژدانی مرۆڤایه‌تیدایه. نه‌فره‌ت له تیرۆر بكه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئاستی و پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن بێت له بیروباوه‌ڕی جیاواز.
گه‌لاوێژ
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17