riklam

هەڵۆ پێنجوێنی: چارەسەری برینی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بكرێت

جینۆساید‌‌ 07:49 PM - 2019-08-03
.

.

هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكە...

یادی برینە قوڵەکان کە تا ئـێستاش خوێنی لێ دەچۆڕێت

کارەساتی شەنگال تراژیدیاێکە دەیانجار دووبارە بۆتەوە بەناوی دین و شۆڤینیستی نەتەوەییەوە، دواکەوتوترین ئـایدۆلۆژیای مرۆڤکوژی ڕەوایی دەدات بەخۆی بۆ کۆمەڵکوژی کورد و بەتایبەت برا ئـێزیدیەکانمان، ئـەمە بۆتە کەڵچەرو بڕوای زۆرێک لە ھەڵگرانی ئـەو بیروبڕوایە تەنانەت نەوەکانیان بەو بیروباوەڕە پەروەردە کردووەو بەردەوامیشن، ئـەمە وای کردووە بەدرێژایی مێژووی کۆن و نوێ ئـەم خوێن ڕشتنە بەردەوام بێت.

تا ئـێستا بەشێکی زۆری دەسەڵاتدارو نوخبەکانیشیان بەردەوامن و کەمینەن کە ئـەوانەی بڕوای تەواوەتیان بە پێکەوەژیان ھەیە، ئـەم کەمینەیەش لەژێر فشارو ھەڕەشەی زۆرینە نەیانتوانیوە بەرھەمێکی پێویستیان ھەبێت تەنھا وەک پیاوچاکێک ماونەتەوە و برینە کۆن و نوێکان ساڕێژ نەکراون.

ئـازاری خوشک و برا ئـێزیدیەکان ھێندە قوڵ و بێچارەسەرە کە ئـیتر پێویستە پلانی چارەسەری بۆ دابنرێت.

خوشک و برا شەنگالیەکان دوژمن جینۆسایدیان دەکات و کەسیش بە ھانایانەوە ناچێت بگرە کراونەتە قوربانی مشتێ دەنگی تەزویراوی، لەجیاتی تێکۆشان بۆ کەیسی جینۆساید و دەرکردنی بڕیاری نێودەوڵەتی لە ئـوردوگاکان دەستبەسەرکراون و بۆ تێکدانی کەسایەتی و بەکۆیلەکردن بازرگانیکردن پێیانەوە دڵسۆزانی گەل و نیشتمان لەھەرکوێیەک ھەن و ھەربیروباوەڕێکتان ھەیە پێویستە ھۆشیارانە لە دۆزی ئـێستای کورد تێبگەین و خەمخۆری ڕزگاری و پاراستنی نەتەوەو نیشتیمانەکەمان بین ئـیتر باوی گریانی تیمساحی نەماوە بۆ کارەساتەکانی ئـەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئـێزیدیەکان.

کێن ئـەوانەی دوای داعش بەردەوامن لە ئـازاردانیان؟! کێن ئـەوانەی ڕێگرن لە گەڕانەوەی شەنگالیەکان بۆ شەنگال؟! کێن ئـەوانەی لێیان ناگەڕێن لە ماڵی خۆشیان ئـازادبن؟! کێن ئـەوانەی بە تۆپزی و ھەڕەشەی نانبڕین دەنگەکانیان حەپەلوش دەکەن؟! کێن ئـەوانەی دیموگرافیای شێخان و لالشیان شێواندووە؟!

کێن و ھەزاران پرسیاری تر، مەگرین بۆ ئـێزیدیەکان تەنھا بھێڵن بە ئـازادی بژین.

سڵاو بۆ ڕۆحی زوڵملێکراوی قوربانیەکانی دەستی تیرۆرستان ھیواخوازین بۆ کەمکردنەوەی خەم و پەژارەی قوربانیانی ڕۆح و جەستەی خوشک و برا ئـێزیدیەکان.


PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket