riklam

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ لەساڵرۆژی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزیدی-دا

ی.ن.ک‌‌ 07:29 PM - 2019-08-03
.

.

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی داگیركردنی شەنگال و كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزیدی-دا.

دەقی پەیامەكە...

ئەمڕۆ 5 ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر داگیركردنی شەنگال و كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان، كە لەلایەن تیرۆرستان و تاریك پەرستانی داعش بەشێوەیەكی دڕندانە ناوچەكە داگیركراو كچان و ژنان و منداڵان زیندەبەچاڵكران و بەدڕندانەترین شێوە لەناوبردران.

ئەگەرچی بە قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بەهاوكاری راستەوخۆی هێزەكانی هاوپەیمانان شەنگال ئازادكرایەوەو لە تیرۆرستان پاك كرایەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا كوردانی ئێزیدی و دانیشتوانی رەسەنی ناوچەكە وەك پێویست نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان و ناوچەكە ئاوەدان نەكراونەتەوە، ئەركە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق هەماهەنگی تەواو بكەن بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەو گەڕاندنەوەی دانیشتوانە رەسەنەكەیان بۆ زێدی خۆیان.

هاوكات ئەركە لەسەر رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دادگای نێودەوڵەتی تاوانی دژی ئێزدییەكان بە جینۆساید بناسێنرێ و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری قوربانیان بكرێتەوەو دەستخۆشی لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم كە رۆژی 3ی ئابیان وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان دیاری كرد.

كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان


PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket