توێژه‌رانی ئه‌ڵمانیا: ژنانی ئێزیدی دادپه‌روه‌ریان له‌نان و ئاو پێ باشتره
جینۆساید 07:11 PM - 2019-08-03.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی داعش و له‌ڕاپۆرتێكیDW ی ئهڵمانیداو له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ "كلاوس تسوگن" ئه‌فسه‌ری پله باڵای پسپۆڕ له‌بواری توێژینه‌وه‌ی تاواندا هاتووه..لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیا كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ئهوپاكتاوی نه‌ژادیه ده‌كه‌ن كه‌به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدراوه..ئه‌مه‌ش پێویستی به‌نه‌فه‌سێكی درێژهه‌یه.دادپه‌روه‌ری لای ئه‌و ئێزیدییانه ساڵانێك به‌ر له‌ئێستا بونه قوربانی هێرشی دڕندانه‌ی ڕێكخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش..له‌خواردن و خواردنه‌وه گرنگتره‌و ئێستا ناكرێ ئه‌ڵمانیا ببێته په‌ناگه‌ی تاوانبارانی جه‌نگ.!
كلاوس تسوگن كهجێگری سه‌رۆكی یه‌كه‌كانی تاوانه‌كانی جه‌نگی سه‌ر به نوسینگه‌ی فیدراڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه وه‌ك له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌و نوسینگهیهوه كه له‌ناوچه‌ی "میكنهایم"ی نزیك بۆن كه 3200 كم له‌و شوێنه‌ی باكوری عیراق "هه‌رێمی كوردستانه‌وه" دووره كه‌به‌ر له‌پێنج ساڵ و به‌دیاریكراوی له 2014 دا‌و له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كرانه ئامانجی هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش خۆیی و تیمه‌كه‌ی كار له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ئه‌و تاوانه‌دا ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌ر له‌و هێرشه 500 هه‌زار ئێزدی له‌چیای شه‌نگال شكۆمه‌ندانه ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد
ئه‌و ناوچه‌یه كه‌له‌نێوان موسڵ و سنووری سوریادایه‌و له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه به‌تۆمه‌تی كافرو عه‌بدی شه‌یتان به‌به‌رنامه هێرشیانكرایه سه‌رو له و هێرشه‌دا نزیكه‌ی 10 شه‌هیدبوون كه‌زۆربه‌یان پیاو ومنداڵان بوون و دواتر گۆڕی به كۆمه‌ڵی 70 كه‌س له‌و ناوچه‌یه‌دا دۆزرایه‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 7 هه‌زار ژن و منداڵی ئێزیدی ڕفێندران و ده‌ستدرێژی سێكسیان كرایهسهرو كڕین و فرۆشتنیان پێوهدهكراو سه‌دانیشیان توانیان هه‌ڵبێن و هه‌ندێكیشیان له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دابوون بۆ زێدی خۆیان.
3500 ئێزیدی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن توشی شۆك بوون
له‌دیداری ئه‌و پسپۆڕهدا هاتووه زۆرێك لهڕزگاربوانی ئه‌و كاره‌ساته كه ژماره‌یان 3500 كه‌سه توشی شۆك بوون به‌تایبه‌تی منداڵ و ژنانیان و ئێستا گرنگترین شاهێدی ئه‌و كاره‌ساته‌ن..له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌پارێزه‌ری پسپۆری ئه‌و بواره "لارس بیرستر" له‌زانكۆی كۆڵن دراوه‌و ئه‌و پێیوایه ئه‌وه‌ی داعش ئه‌نجامیداوه تاوانی كۆمهڵكوژیهو مه‌به‌ستیان قڕكردن بووه..ئه‌م پارێزه‌ره ده‌ڵێ ئامانجی تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه بڕانه‌وه‌و قڕكردنی به‌كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یی وئاینی دیاریكراوبووه به‌شێوه‌ی ته‌واو یان ڕێژه‌یی..ئه‌و ویستی قڕكردنهش ڕێك له‌لای داعش هه‌بووه.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات له2002 وه له‌ئه‌ڵمانیا یاسای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌پێی ئه‌و یاسایه دادگای ئه‌ڵمانی ده‌توانێ كار له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش بكات له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه له‌ئه‌ڵمانیاش ئه‌نجام نه‌درابێ یان قوربانیه‌كان ئه‌ڵمانیش نه‌بوبێتن.
85 هه‌زار ئێزیدی داوای مافی پهنابهریانكردوه له‌ئه‌ڵمانیا
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ژماره‌یه‌كی زۆر لهڕزگاربوانی قوربانیانی ئێزدی له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌دا ڕزگاریان بووه‌و له 2015 وه 85 هه‌زار ئێزیدی لهسوریاو عیراق داوای مافی په‌نابه‌ری و پاراستنی ژیانیان له‌ئه‌ڵمانیا كردووه..ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌لێدوانی نادیه مورادی ته‌مه‌ن 26 ساڵ داوه له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وانی ئهڵمانیداو هانی ژنانی تریشداوه به‌هه‌مان شێوه قسه‌بكه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان هیچ ورده‌كاریه‌كی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نادیه موراد ئاشكرا نه‌كردووه ئه‌وه نه‌بێ تێگه‌یشتون له‌قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر بهنادیه ئه‌نجامدراوه‌و له‌حوزه‌یرانی 2016 دا له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا نادیه وتاری خوێنده‌وه.
كڕین و فرۆشتنی ژن و منداڵ
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ژنه ئێزدیانه‌ی داعش ڕفاندنی به‌نرخی 200 دولار بۆ دۆلار 1500له‌بازاڕی نخاسه چه‌ندینجار كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كراوه‌و لهئینتهرنێتیشدا خراونه‌ته ههڕاجهوهو له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕۆژانه به‌به‌رنامه ئازار‌و ئهشكهنجهشیان داون یه‌كێكیش له‌ژنه‌كان باسیان له‌وه كردووه داعشه‌كان سزای زۆر منداڵیان به‌كوشتن داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌ربازبونیان داوه
ڕاپۆرته‌كه ئاشكرایكردوه له‌نوسینگه‌ی فیدراڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له‌هه‌رێمی بادن- ڤۆرتمبیرگ لێدوان و ئیفاده‌یان له100 ژنی ئێزیدی وه‌رگرتوه‌و 100 ژنی تریش ئاماده‌ی ئیفادهداننپسپۆڕی ئه‌و بواره كلاوس تسوگن جهختیكردوهتهوه تیمێكی ژنان به‌رپرسن له دۆسیه‌ی وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی لێدوانی ژنانی ئێزدی.
ئه‌ڵمانیا به‌شیكی تایبه‌تی له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئێزیدییه‌كان ته‌رخان كردووه
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له ارسرۆی ئه‌ڵمانیا به‌شێكی تایبه‌ت به‌كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان له‌نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له 2018 وه ته‌رخانكردووه‌و پسپۆر كلاوس تسوگن و هاوڕێكانی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌ئه‌ڵمانیا ته‌نیا یه‌ك داعش له‌سه‌ر كه‌یسی ئێزیدییه‌كان دادگاییكراوه
ئه‌گه‌رچی ساڵانێكه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و تاوانه‌ی داعش ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا كه‌سێك دادگایی كراوه له دادگای میونشن و یه‌كه‌مین دادگای له‌و جۆره‌ش بووه به‌رامبه‌ر به داعشێكی گه‌ڕاوه بۆئه‌ڵمانیا بكرێ كه‌تاوانی به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدابێ و دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ كه‌سانی داعش ده‌ركراوه كه ئهتاوانیان ئه‌نجامداوه پسپۆڕی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه پێی وایه ده‌بێ نه‌فه‌س درێژبن.. میدیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌كاتی خۆیدا بڵاویانكرده‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێزدیه‌كانی عیراق و سوریا دادپه‌روه‌ریان له‌نان و ئاو پێ باشتره‌وه تا له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه ئارام بن.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
ڕیپۆرتاژ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
02:26 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16