مه‌لا به‌ختیار: لاوان‌و گه‌نجانی میلله‌ته‌كه‌مان شایانی خزمه‌تكردنن
ی.ن.ک 03:14 PM - 2019-08-03.
مه‌لا به‌ختیار: لاوان‌و گه‌نجانی میلله‌ته‌كه‌مان شایانی خزمه‌تكردنن، نه‌ك بازرگانیان پێوه‌بكرێت!
مه‌لا به‌ختیار، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رێكخراوی كوردیۆ له‌سه‌یدسادق، كه ئه‌مڕۆ 3-8-2019، به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: گه‌نجی دوای راپه‌ڕین، گه‌نجانێكن كه ئومێدی دوارۆژیان له‌سه‌رشانه‌و ره‌نگه له‌ئایینده‌دا باشترین ده‌ره‌تان بڕه‌خسێت‌و ببن به‌ئاڵاهه‌ڵگری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا ستافی رێكخراوه‌كه، پاشئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر نوێترین پرۆژه‌كانیان‌و فراوانبوونی سنوری چالاكییه‌كان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌گرنگییه‌وه له‌دیدارو گفتوگۆكانی مه‌لا به‌ختیار ده‌ڕوانن‌و وتیان: هه‌میشه دیدار‌و گفتوگۆكانتان، به‌مایه‌ی پشتیوانی‌و هاندانی ده‌زانن له‌چۆنێتی راپه‌ڕاندنی ئه‌رك‌و چالاكییه‌كانماندا‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، خۆشحاڵی به‌گه‌شه‌كردنی رێكخراوه‌و پرۆژه‌كانیان نیشاندا‌و وتی: گه‌شه‌كردن‌و فراوانبوونی چالاكییه‌كانتان دوو هۆی هه‌یه، یه‌كه‌میان: په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه تووشی ئه‌و په‌تایه نه‌بوون كه به‌هۆی رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه خۆتان بژێنن، مووچه‌و بودجه‌تان هه‌بێ كاسپی بكه‌ن. بۆیه هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌شی، رێكخراوه‌كانیان كرد به‌مه‌یدانی خۆبژێوی شكستیانخوارد.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌و رێكخراوانه‌شی، رێكخراوه‌كانیان كرد به‌مه‌یدانی خزمه‌ت، پێشكه‌وتن‌و په‌روه‌رده‌كردن، به‌زیندووی ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه پاره هه‌مووشتێك نییه. به‌ڵكو په‌رۆشی، تێگه‌یشتن‌و هۆشیاری، دیاریكردنی ئامانجه‌كان‌و چالاكییه‌كان‌و چۆنێتی پێشكه‌وتنه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵ، كه هه‌موو ئه‌مانه گرنگترن له‌پاره‌و پاره‌یان خستۆته خزمه‌ت چالاكییه‌كانیان‌و رایگه‌یاند: لاوان‌و گه‌نجانی میلله‌ته‌كه‌شمان شایانی خزمه‌تكردنن، نه‌ك بازرگانیان پێوه‌بكرێت‌و بكرێن به پرد بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌ند لێپرسراوێك له‌ناو رێكخراوه‌كان یان حزبه‌كان! چونكه گه‌نجی دوای راپه‌ڕین، گه‌نجانێكن كه ئومێدی دوارۆژیان له‌سه‌رشانه، كه ره‌نگه له‌دوو باره‌وه ئێوه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه به‌دیبهێنن، كه ره‌نگه باشترین ده‌ره‌تان بڕه‌خسێت‌و ئیوه ببن به‌ئاڵاهه‌ڵگری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
دووه‌میش، ئه‌وه‌یه كه هێشتا وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵدا رووینه‌داوه، هێشتا كورده‌واری، چینه‌كان، تاك‌و خێزانه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، هێشتا به‌داخه‌وه ره‌گ‌و ریشه‌یان له‌رابردوودایه‌و رواڵه‌تیشیان له‌سه‌رده‌مدایه، كه رواڵه‌تی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسكه‌وت‌و بڕیاردانمان له‌م سه‌رده‌مه‌دایه، ئه‌گه‌رنا وه‌كو پێویست له‌بنج‌و بنه‌وانی سه‌رده‌مه‌كه، له‌ئه‌ركه دیموكراسییه‌كانی سه‌رده‌م، له‌ئه‌ركه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌ركه سه‌ربه‌ستییه‌كانی ژنانی ئه‌مه سه‌رده‌مه تێنه‌گه‌یشتووین! چونكه ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌مێكه سه‌راپا جیاوازه له‌سه‌ره‌مه‌كانی تر، كه سه‌رده‌می جیهانگیریی‌و شۆڕشی زانیاریی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانه. سه‌رده‌مێكه، نه چینه‌كان، كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌وڵه‌ته‌كان، داووده‌زگاكان، خێزانه‌كان‌و ته‌نانه‌ت هه‌سته‌كانیش وه‌كو جاران نه‌ماون!
هه‌روه‌ك مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ی ژیانی تازه‌ی سه‌رده‌مه‌وه، ته‌ئكیدی كرده‌وه: ئه‌م ژیانه تازه‌یه،ئه‌ركی تازه‌ی له‌سه‌ر شانمانه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو هه‌سته تازه‌كانمان له‌لا دروستبووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ستانه له‌ئابوری، سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، فه‌لسه‌فه، ژیانی تاك‌و خێزان به‌پێی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، تێگه‌یشتن‌و پێگه‌یشتنی سه‌رده‌م، زانست‌و زانیاری سه‌رده‌م رێكنه‌خراوه‌و دانه‌ڕێژراوه‌ته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار، جه‌ختیشیكرده‌وه: ناكرێ به‌ڕواڵه‌ت رێكخراومان هه‌بێ‌و هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌شی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كان‌و چالاكییه‌كان‌و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانیش، نه‌به‌ستینه‌وه به‌گه‌وهه‌ری سه‌رده‌مه‌كه‌و وتی: سه‌رده‌مه‌كه، پێویستی تێگه‌یشتن‌و به‌لێكدانه‌وه‌ی بنج‌و بنه‌وانی هه‌یه، پێویستی به‌وه‌یه به‌ڕاستی له‌دیموكراسی، مه‌ده‌نییه‌ت، مافی مرۆڤ، ژینگه‌پارێزی، له‌ئاره‌زوو چالاكییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه تێبگه‌ین.
وێڕای ئومێدی به‌رده‌وامی‌و گه‌شه‌كردنی چالاكییه‌كانیشیان، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ته‌ئكیدی كرده‌وه، هه‌تا چالاكی زیاتر‌و خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن، زیاتر پشتیوانتانم.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28