riklam

عه‌كسه‌كه‌ى جێبه‌جێ ئه‌كات

بابەتی گۆڕاو 01:31 PM - 2019-08-03
.

.

عه‌كسه‌كه‌ى جێبه‌جێ ئه‌كات

× ئێستا ته‌نیا نه‌نكم ئه‌توانێ دڵخۆشم بكات. قایم رامبوه‌شێنێ بڵێ هه‌سته‌ رۆڵه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌م بیست و حه‌وت ساڵه‌ دیوته‌ خه‌و بووه‌.
× یه‌كێتى نه‌گبه‌ت نى یه‌، پارتى زیاد له‌ حه‌د شانسى هه‌ستاوه‌.
× عیاده‌ى دكتۆرى ددان وه‌كو تلیاكخانه‌ وایه‌، یه‌ك جار رێت تێ ى كه‌وت ئیتر نه‌جات بوونت زه‌حمه‌ته‌.
× یاریكردن زۆر خۆشه‌، به‌تایبه‌تى هى مه‌سئول به‌ ئه‌قڵى میلـله‌ت.
× پێویست ناكات سه‌عاته‌كه‌مان بخه‌ینه‌ سه‌ر جه‌ره‌س، كه‌ دراوسێكه‌مان درێله‌كه‌ى خسته‌ ئیش مه‌عناى وایه‌ شه‌ش و نیوى به‌یانى یه‌.
× موقابه‌له‌ى ته‌له‌فزیۆنیى عه‌یب نه‌بێ وه‌ك تس وایه‌، ره‌نگه‌ خۆتى پێ مورتاح ببى، به‌ڵام عاله‌مێك ئیزعاج ئه‌كات.
× وه‌ره‌ با درۆ بۆ یه‌كترى بكه‌ین، من ئه‌ڵێم تۆ به‌خه‌باتى خۆت بوویت به‌ په‌ڕله‌مانتار.
× باشترین سیستمى حوكمڕانى له‌ هه‌موو مێژوودا ئه‌و سیستمه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان عه‌كسه‌كه‌ى جێبه‌جێ ئه‌كات.
× ئابووریناسه‌كانى ئێمه‌ گوێ به‌ هیچ هه‌ڵئاوسانێ ناده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ڵئاوسانى گه‌ڵ و گونیش.
× سوێندتان له‌سه‌رم نى یه‌، نه‌ك هه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌، له‌ دوكانى لاى حه‌وزه‌ وشكه‌كه‌ش نه‌عل له‌پێ بكه‌ى هه‌ر ته‌ڕه‌.
× ئێمه‌ بۆیه‌ دوو گوێچكه‌ و یه‌ك ده‌م و فڵقمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دوو جنێو ببیستین و یه‌كێكیان جواب بده‌ینه‌وه‌.
× له‌ جاده‌كه‌ى تووى مه‌لیك ئه‌گه‌ر بته‌وێ بپه‌ڕیته‌وه‌ ئه‌وبه‌ر ئه‌بێ به‌ناو دوو كافتریا و سێ مه‌تعه‌مدا بڕۆى.
× ته‌ڵاقێكى تازه‌ى بارام به‌گ: ئه‌وه‌نده‌ى له‌ناو حیزبه‌كانى تردا پارتى هه‌یه‌ له‌ بله‌ و بارزان نى یه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket