riklam

كۆسرەت رەسوڵ ‎مزگەوتی نوێی گوندی سەرگەڵو دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:28 PM - 2019-08-02
.

.

‎ئەمڕۆ 2ی ئابی 2019، لەگوندی سەرگەڵوو بەئامادەبوونی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كەسایەتی و پیاوماقوڵانی ناوچەكەو مامۆستایانی ئایینی و دانیشتوانی سەرگەڵوو مزگەوتی حاجی رەسوڵ شیواشۆكی كرایەوە.

‎لە سەرەتادا مزگەوتەكە لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلی كرایەوەو هۆڵ و بەشەكانی مزگەوتەكە بەسەركرایەوە، دواتر لە مەراسیمێكدا بەڕەسمی مزگەوتەكە كرایەوەو ئەمڕۆ هەینی یەكەم نوێژی هەیینی تیا ئەنجامدرا.

‎مەراسیمی كردنەوەی مزگەوتەكە بەچەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستیپێكرد، دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن شێخ محەمەد سەرگەڵویی كادیری پێشكەوتووی یەكێتی و كەسایەتی دیاری ناوچەكە پێشكەشكرا.

‎لە وتەكەیدا شێخ محەمەد سەرگەڵوویی سوپاسی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كرد كە ئەركی دروستكردنەوەی مزگەوتی سەرگەڵووی خستۆتە ئەستۆی خۆی و بەخزمەتێكی گەورەی بۆ ناوچەكە لە قەڵەمدا.

‎دواتر باسی لە ناوچەی سەرگەڵووو بەرگەڵوو و گوندەكانی دۆڵی جافایەتی و رۆڵیان لە شۆڕشەكانی كورد كردو بەسەربەرزییەوە وتی سەرگەڵوو زۆرترین بارەگاكانی شۆڕشی لێبووەو ناوچەی ئازادكراوی ژێردەستی پێشمەرگە بووە.

‎دواتر وتاری پارێزگای سلێمانی لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیەوە پێشكەشكرا، لە وتارەكەیدا پارێزگاری سلێمانی باسی لەمێژووی پڕ لە سەروەری سەرگەڵوو كردو كردنەوەی ئەم مزگەوتەی بەدەستكەوتێكی گرنگ بۆ ناوچەكە لەقەڵەمداو سوپاسی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كرد كە ئەركی دروستكردنی مزگەوتەكەی گرتۆتە ئەستۆ.

‎هەر لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە حاجی ئاكۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی و مامۆستا جەلال زراری جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان وتاریان پێشكەشكردو كردنەوەی ئەم مزگەوتەیان بەهەنگاوێكی پیرۆز زانی.

‎كۆتا وتاری مەراسیمەكە لەلایەن شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییەوە پێشكەشكرا.

‎شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەناوی كۆسرەت رەسوڵ-ەوە بەخێرهاتنی میوانانی كردو سوپاسی كردن كە لەڕێگای دوورەوە هاتوون بۆ بەشداریكردن لەمەراسیمی كردنەوەی مزگەوتی حاجی رەسوڵ شیواشۆكی لە سەرگەڵوو.

‎لە درێژەی وتارەكەیدا شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ وتی: ساڵ و نیوێك پێش ئێستا كاك كۆسرەت و كاك بەرهەم هاتوون بۆ سەرگەڵوو، لەلایەن شێخ محەمەدی سەرگەڵووەوە داوایان لێكراوە مزگەوتی سەرگەڵوو نۆژەن بكرێتەوە، هەر ئەوسا كۆسرەت رەسوڵ بڕیار دەدا ئەم كارە لە ئەستۆ بگرێ و لەدوای ساڵ و نیوێك ئەمڕۆ بەخۆشحاڵیەوە مزگەوتەكە كرایەوە.

‎شاڵاو كۆسرەت دووپاتیكردەوە كە خەڵكی تێكۆشەرو قارەمانی سەرگەڵوو شایستەی هەموو جۆرە خزمەتكردنێكن، ئەوێ رۆژێ سەرگەڵوو  لانكەی شۆڕش و تروسكەی هیوا بووە بۆ پێشمەرگەكانی هەموو كوردستان و خەڵكی كوردستان بەگشتی.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی  فۆتۆ:  هاوژین شەریف

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket