riklam

‎79 ساڵه‌ به‌بێ دابڕان كاری به‌رگ دروویی ده‌كات

هەمەرەنگ 05:03 PM - 2019-08-01
.

.

ئه‌سحه‌د حه‌مه‌د پیشه‌ی به‌رگ درووه‌و له‌ساڵی (1950)ه‌وه‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كه‌ی، له‌دوكانێكی بچوكدا له‌ناوبازاڕی قه‌یسه‌ری ماوه‌ی 35 ساڵه‌ له‌م دوكانه‌دایه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ند دوكانێكی تری كردووه‌‌ له‌شاری كۆیه‌ وه‌ك خۆی باسی كرد له‌كۆیه‌ ئه‌وانه‌ی هاوڕێی خۆی بوون پیشه‌یان به‌رگ دروو بووه‌ كه‌سیان له‌ژیاندا نه‌ماون، وه‌ستا ئه‌سحه‌د به‌ PUKmedia دواو وتی: پیشه‌ی به‌رگ دروو كارێكی خۆشه‌ هه‌رله‌منداڵییه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ وه‌ك خولیایه‌كی خۆم ئه‌م كاره‌م هه‌ڵبژاردووه‌و ماوه‌ی 79 ساڵه‌ ئه‌م كاره‌م ده‌كه‌م .

وتیشی: له‌ڕووی دورینه‌وه‌ كورته‌ك و شه‌رواڵ و ڕانك وچۆخه‌ ده‌دورم، چونكه‌ له‌كۆیه‌ له‌زه‌مانی زوه‌وه‌ ئه‌وجۆره‌ ده‌ستورانه‌ هه‌بوو له‌وه‌ته‌ی پیشه‌م به‌رگ درووه‌ 3 ئامێری جل وبه‌رگ دورینم گۆڕیوه‌ كاتێك له‌ كاربكه‌وێت هه‌رخۆشم چاكی ده‌كه‌مه‌وه‌، وتیشی: جلی كوردیم بۆ زۆر كه‌سایه‌تی شاره‌كه‌ دوریوه‌ له‌وانه‌ به‌ڕێز مام جه‌لال و هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك تاهیر تۆفیق و مه‌لا كۆره‌ی كۆیه‌ و چه‌ندی كه‌سایه‌تی تری شاره‌كه‌.

‎PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket