مه‌لا به‌ختیار: راگه‌یاندنی یه‌كێتی پێویستی به‌پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر هه‌یه
ی.ن.ک 03:53 PM - 2019-08-01.
مه‌لا به‌ختیار:هیچ زه‌بروزه‌نگێك ناتوانێ سنوره‌كان دابخات‌و رێگه له‌ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بگرێ
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌وته‌یه‌كی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی وه‌رزش‌و لاوانی قه‌ڵادزێ‌و به‌شدارانی خولی راگه‌یاندنی ناوه‌نده‌كه ده‌ستپێده‌كات‌و خۆشحاڵی خۆیشی نیشانده‌دات كه ئه‌و ژماره به‌رچاوه‌ی لاوانی ده‌ڤه‌ره‌كه، له‌و ته‌مه‌نه‌دا‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شداری خولی راگه‌یاندنیان كردووه‌و وتی: ناوه‌نده‌كه‌تان كه سه‌رقاڵی ئه‌مجۆره خولانه‌یه‌و ئێوه‌ش به به‌شداریكردنتان له‌خوله‌كاندا بۆ خۆپێگه‌یاندن زۆر گرنگه، به‌تایبه‌ت ئێستا له‌سه‌رده‌مێكداین كه به‌سه‌رده‌می سۆشیالمێدیا یان ماسمێدیا ده‌ناسرێت. چونكه ئه‌گه‌ر له‌رابردودا راگه‌یاندن په‌یوه‌ندی به‌ده‌زگاكان‌و ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه هه‌بووبێت، به‌ڵام ئێستا سۆشیالمێدیا وایكردووه كه راگه‌یاندن په‌یوه‌ندی به‌تاك به‌تاكی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌و هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان په‌یوه‌ندی به هه‌واڵ، به ڕه‌خنه، به رووداوه‌كان، به په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه هه‌یه‌و هه‌رئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌م سه‌رده‌مه، به سه‌رده‌می شۆڕشی په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌ناسێنرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه ئه‌مڕۆ 1-8-2019، به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار، رونیكرده‌وه ئێستا هه‌موو جیهان كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری شۆڕشی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كیش له‌و په‌یوه‌ندییانه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دێته گیرفان، هزر، ناو پرۆسه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی هه‌ر تاكێك‌و سه‌ره‌نجامیش بمانه‌وێ یان نا، ده‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌دنیادا پێیده‌وترێت شۆڕشی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و زانیارییه‌كان‌و سه‌ره‌نجام سۆشیالمێدیاش.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیشدا، له‌ڕووی بابه‌تی‌و چه‌مكیشه‌وه، سۆشیالمێدیای شرۆڤه كرد‌و تیایدا وتی: سۆشیالمێدیا، واته له لوتكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی راگه‌یاندنه‌وه بۆ دامێن شۆڕبۆته‌وه كه‌ئه‌وانیش كۆمه‌ڵ، چینه‌كان، خێزانه‌كان‌و پاشان تاك ده‌گرێته‌وه.
هاوكات ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه بۆچی گرنگه هه‌موو كه‌سێك، تاك‌و كۆی كۆمه‌ڵ له‌راگه‌یاندن شاره‌زا بێ؟و وتی: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م جیهانه گه‌وره‌یه كه ناونراوه گوندێكی بچوك، واته له‌سه‌رانسه‌ری دنیا، هه‌ر هه‌واڵێك به كه‌مترین ماوه بڵاوده‌بێته‌وه‌و هه‌موو تاكێك ده‌توانێ لێی به‌ئاگابێ. به‌پێچه‌وانه‌ی رابردووه‌وه كه هه‌موو ده‌وڵه‌تێك، یان حزبێك راگه‌یاندنی ناوه‌ندی هه‌بوو، حكومه‌ته‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان رێگه‌یان ده‌دا حزبه‌كان راگه‌یاندنیان هه‌بێ یان نا! چونكه حكومه‌ته‌كان راگه‌یاندنی خۆیان هه‌بوو. سنوری راگه‌یاندنه‌كانیش له‌ناو نیشتمانه‌كان ته‌لبه‌ند ده‌كران‌و یاسا رێژ ده‌كران‌و چنیان بویستایه خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان په‌روه‌رده‌ی راگه‌یه‌ندراوی خۆی ده‌كرد‌و وتیشی: به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه‌و كام ده‌وڵه‌ت تۆكمه‌یه له‌خۆڕاگری‌و نایه‌وێ كه‌لتور‌و راگه‌یاندنی هیچ وڵاتێك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێته وڵاته‌كه‌یه‌وه، ناتوانێ به‌هیچ زه‌بروزه‌نگێك سنوره‌كانی دابخات‌و رێگه له‌ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، به‌تایبه‌ت رێگه له‌ئینته‌رنێت‌و سۆشیالمێدیا بگرێت بچێته وڵاته‌كه‌یه‌وه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، هه‌ژموونی بازاڕی ئازاد‌و گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهانی له‌سه‌ر تاك‌و كۆی كۆمه‌ڵ له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا لێكدایه‌وه‌و رایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك، گوزه‌ری تاكگه‌راییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می دنیا‌و به‌نمونه زیندووه‌كانیش، كاریگه‌ریی‌و هه‌ژمونی جیهانگیری، بازاڕی ئازاد، ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیای له‌سه‌ر تاك‌و كۆی كۆمه‌ڵ خسته‌ڕوو.
وتیشی: ئێوه كه له‌م دنیادا، دنیای سۆشیالمێدیادا، به‌شداری خولی راگه‌یاندنتان كردووه‌و ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ ئه‌م كۆرسه بكه‌ن به‌بنه‌مایه‌ك كه تیایدا په‌روه‌رده بن، ئه‌وا ده‌بێ زۆر له‌وه‌زیاتر تێبكۆشن‌و هه‌وڵبده‌ن، زمانێكی تر‌و ته‌كنیك بزانن‌و كاتێكی دیاری كراوی بۆ ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ره‌وتی پێشكه‌وتووی دنیا‌و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست خۆتان په‌روه‌رده بكه‌ن‌و پێبگه‌ن‌و رایگه‌یاند: به‌بێ به‌رنامه، به‌بێ پرۆگرام‌و به‌بێئه‌وه‌ی به‌شه جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی خۆت بپارێزیت، بكه‌ویته ژێر كاریگه‌ری ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا، هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه! راسته زۆر شاره‌زایی گرنگه، به‌ڵام خۆ ونكردن له‌ناو شاره‌زاییدا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و نابێ بهێڵن له‌ناو دنیای ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا ون ببن! بۆیه زۆر گرنگه بزانن كه چه‌نده دنیای ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا گرنگه، ئه‌وه‌نده‌ش گرنگتره له‌ژیانی خۆتاندا خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌ك بن بۆچوونه ناو ئه‌و دنیایه‌وه‌و ده‌بێ هاوسه‌نگی نێوان ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێویستییه ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیاكانت بپارێزیت. چونكه نه‌پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگییه، ژیان‌و شیرازه‌ی خێزان ده‌شێوێنێت‌و نه باوك ده‌توانێ باوكی راسته‌قینه‌و نه منداڵیش ده‌توانێ خاوه‌ن سۆزی دایكایه‌تی‌و باوكایه‌تی‌و كۆی خێزانیش بێ.
جه‌ختیشیكرده‌وه: نابێ ته‌كنیك دژی نه‌ته‌وه، دیموكراسی، سۆز، بۆ دژایه‌تی ده‌ربه‌ستبوون به‌باوك‌و دایك‌و خێزانه‌وه به‌كاربهێنین. هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئۆرۆپا، لاوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، مه‌ترسییه‌كانیشی رونكرده‌وه: ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا ماده هۆشبه‌ره‌كان مه‌ترسیدار بووبن، ئه‌وا ئێستا هاوشانی ئه‌و مادانه، ته‌كنه‌لۆجیا، ئه‌گه‌ر به‌ئاگا نه‌بین هۆشی مرۆڤ، له‌په‌روه‌رده‌یه‌كی سروشتییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی رووتی ته‌كنیكی، كه سه‌ره‌نجام زیانێكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌ین.
له‌كۆتای دیداره‌كه‌شیدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی به‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی مێژووی راگه‌یاندنی یه‌كێتی كرد‌و له‌نێویشیاندا چیرۆكه‌كانی چۆنێتی ده‌رچوونی شه‌راره، رێبازی نوێ‌و دروستكردنی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی یه‌كێتی‌و انێات المركزی (رادێرانی ناوه‌ندی) گێڕایه‌وه‌و راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌داخه‌وه، ئه‌گه‌رچی ته‌كنیكی زۆرمان هه‌یه، كه‌ناڵی جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ئاستی راگه‌یاندنمان به‌گشتی له‌ئاستی دنیای سۆشیالمێدیا‌و جیهانگیریدا بێت. بۆیه پێویستمان به‌پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری ره‌خنه‌گرانه هه‌یه، وه‌ك چۆن هه‌موو داووده‌زگاكانی یه‌كێتی، پێویستی به‌ڕه‌خنه، به‌پێداچونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه هه‌یه‌و راگه‌یاندنیش، پێویستی به‌ستراتیج‌و سیاسه‌تێكی رۆشنبیری سه‌رده‌میانه هه‌یه‌و وتیشی: ده‌بێ به‌وردی له‌كێشه‌كان تێبگه‌ین‌و به‌رنامه بۆ هه‌موو جومگه‌كانی یه‌كێتی دابنێین‌و ره‌خنه له‌خۆمان بگرین‌و هه‌وڵێكی زۆر بده‌ین به‌ڕه‌خنه له‌خۆگرتن، متمانه‌ی خه‌ڵك بگێڕینه‌وه‌و راگه‌یاندنیش بتوانێ ئه‌و ره‌خنانه‌ی هه‌یه بكات به‌متمانه له‌ناو خه‌ڵكیدا. چونكه راگه‌یاندن له‌سه‌رده‌می جیهانگیردا به‌ته‌نها كاری ئه‌وه‌نییه هه‌وڵه‌كان بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵكو كاری ئه‌وه‌یه به‌لۆژیك و واقیعی متمانه له‌ناو خه‌ڵكدا زیاد بكات‌و به به‌رنامه، به به‌ڵگه‌وه كارێك بكات متمانه له‌ناو رای گشتی‌و تاكی كورددا دروستبكات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24