riklam

سەعدی پیرە سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات

ی.ن.ک‌‌ 01:11 PM - 2019-08-01
.

.

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ١/٨/٢٠١٩ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە بەرێز دکتۆر ئارام مینە وەک وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دیوانی وەزارەتی کرد  وپیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرێزیان کرد

لەو سەردانەدا سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای پیرۆزباییکردن هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست و پشتیوانی و ئامادەیی هەموو هەماهەنگی و کارئاسانی و پشتیوانیەکی بۆ سەرکەوتنی بەرنامە و پلانی وەزارەتەکەیان نیشاندا.

وتیشی : خوازیارین لە چوارساڵی ئایندەدا رۆڵێکی بەرچاو بگێڕن لە زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەی زانستی کە ببێتە  مایەی پشبەستنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەمەندکردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەکانی لە ژێر رۆشنایی دواین پێشکەوتنە زانستی و مرۆڤایەتییەکانی بەرهەمی زانکۆکان.

PUKmedia تایبەت

٥٦٨.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket