riklam

جێندەر دەبێتە پرسێک بۆ تاوتوێ

ژنان‌ 12:38 PM - 2019-08-01
.

.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەشی راگەیاندن و روناکبیری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە هاوکاری رێکخراوی (women for women International) خولێکی جێندەرناسی بۆ ٣٥ کادری مەکتەبەکانی یەکێتی کردەوە، کە ماوەی ٢ رۆژ بەردەوام بوو.

لە ناوی خولەکەوە جێندەر دەناسێنین، لە زماندا جێندەر ‌: وشەیەكی ئینگلیزییە‌و بنەچەیەكی لاتینی هەیە بەمانای (سێكس) لەڕووی نێر بوون‌و مێ بوونەوە، وەكو چەمكێكی زمانەوانی بۆ پۆلێنكردنی ناو ئاوەڵنا‌و ئاوەڵفەرمان بەكاردەهێنرێت.

بەڵام چەمكی جێندەر زیاتر لەهەشتاكانی سەدەی رابردوودا لەرێگەی زانستە كۆمەڵایەتیەكان بەتایبەت كۆمەڵناسی دەركەوت وەك هەوڵێك بۆ راڤەكردنی رۆڵ‌و پێگە‌و ئاستەنگەكانی هەریەك لە ژن‌و لە پیاو.

بەڵام لەڕووی چەمك‌و زاراوەوە، چەمكی جێندەر جیاوازیەكی زۆری هەیە لەگەڵ چەمكی(رەگەز_سێكس)، چونكە سێكس ئاماژەیە بۆ سیفاتە بایلۆجیەكان كەهەریەك لە نێر‌و مێی پێ جیادەكریتەوە، ئەم تایبەتمەندیانەش بەگۆڕینی كات‌و شوێن‌و كولتورەكان ناگۆڕێن‌و نەگۆڕن واتە هەڵكەوتەی بایلۆجی نێرێك تا هەتایە وەكو نێر دەمێنێتەوە‌و مێیەك وەكو مێ‌و گۆڕانی بەسەردا نایەت.

3414152972019_٣.jpg

جێندەر ئاماژەیە بۆ ژنبوون‌و پیاوبوون، ئاماژەیە بۆ سەرجەم ئەو جیاوازییە كۆمەڵایەتی‌و سیاسیی‌و كولتورییانەی كە لەنێوان ژن‌و پیاودا هەن كە بنەماكەیان كولتور دروستی كردوون نەك رەگەز، واتە ئەو رۆڵە كۆمەڵایەتییەی كە ژنێك دەیگێڕێت‌و ئەو رۆڵ‌و پێگە كۆمەڵایەتییەی پیاوێك هەیەتی دروستكرداوی كولتور‌و داب‌و نەریتە‌و هیچ پەیوەندییەكی بە نێربوون‌و مێبوونەوە نییە، ئەشێ‌و ئەكرێت لە كولتورێكی دیكە‌و لە جێگایەكی دیكە ژنەكان رۆڵی پیاو بگێڕن‌و پیاوەكان رۆڵ‌و پێگەی ژنیان هەبێت.

جێندەر بەواتای یەکسانی ژن و پیاو دێت لە روی ئەرک و مافەوە، جێندەر ئەوەمان پێدەڵێت هەموو ئەو کارانەی پیاوان دەیکەن ژنانیش دەتوانن بیکەن و بە پێچەوانەشەوە، تەنها هەندێ شتی تایبەت مەند نەبێت کە لە جیناتی مرۆڤەکاندایە، جێندەر پێمان دەڵێت پیاوەتی و ژنێتی واتە مرۆڤ بون، نەک بە مانای هێز و بازوو توندی بۆ پیاوو لاوازی و بێ هێزی بێ دەسەڵاتی بۆ ژن.

1215152972019_٢١.jpg

لەم خولەدا ئەو کارانەی دەچنە باری توندوتیژی دژبەخێزان بە بەشدارانی خولەکە ئاشناکران و کەلە ١٣ خاڵدا خۆی دەبینێتەوە:

١- هاوسەرگیری بە زۆر

٢- هاوسەرگیری ژن بە ژن و مناڵ بە شودان

٣- بەشودان لە جیاتی خوێن

٤- لێک جیاکردنەوە بە زۆر

٥- بڕینی پەیوەندی کۆمەڵایەتی

٦- هاوسەر بەزۆر ژنەکەی ناچاری بەدڕەوشتی بکات

٧- خەتەنەکردنی مێینە

٨- ناچارکردن بۆ جێهێشتنی کار بە ناڕەزایی

٩- ناچارکردنی منداڵ بۆ کارکردن و جێهێشتنی خوێندن

١٠- خۆکوشتن لە ئەنجامی توندوتیژی خێزان

١١- لەباربردن لە ئەنجامی توندوتوژی خێزان

١٢- لێدانی تاکەکانی خێزان و منداڵ بە هەر بەهانەیەک

١٣- سوکایەتی پێکردن و جنێودان بە کەسوکار و ئازاردان وفشاری دەرونی و پێشێلکردنی مافەکان و بەزۆر سەرجێی کردن.

هەموو ئەم توندوو تیژیانە لە یاسای سزادانی عیراقی بە زیندانیکردن و غەرامە کردن سزای بۆ دانراوە.

2315152972019_١٧.jpg

بەشدارانی خولەکە بەپێی وتەی خۆیان سودیان لە بەشداری کردن لەم خولە بینیوەو کاریگەری لەسەر رەفتار و بیروبۆچونیان کردوەو ئەوەشیان خستەروو کە ئەوان لە ناو حزبێکدا کاردەکەن کە هەموو کات مافی ژنانی داوەو داکۆکی لەو توێژە کردوەو پێگەی تایبەتیان هەبووە.

هاوکات لە کۆتایی خولەکەشدا  لە لایەن بەڕێزان نەرمین عوسمان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان و بەرزان ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بۆردەکانی ngo بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداران بەخشرا.


PUKmedia هاژە باست

هەواڵی هاوپێچ لەسەر بەڕێوەچونی خولەکە ........

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket