مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت:پۆڵێك رۆڵەی بەئەمەكی گەرمیان بەگیانی پاكیان پیلانی تیرۆریستانیان پوچەڵكردەوە، دەشڵێت: قارەمانێتیو دڵسۆزیو ئەمەكی رۆڵە جوامێرەكانی گەرمیان و گەرمەسێر سەلماندیەوە گەلەكەمان هەرگیز رێگەنادەن دوژمنانو تیرۆریستان ئارامیو ئاسایشی كوردستان بخەنە مەترسیەوە.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پەلامارە تیرۆرستییەكەی شەوی رابردووی سنوری گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: شەوی رابردوو، تیرۆرستانی داعش، پەلاماری بازگەی ناحیەی كۆكس-یان داو هێزەكانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پێشمەرگە قارەمانانە رووبەروویان بوونەوە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە پۆڵێك رۆڵەی بەئەمەكی گەرمیان شەهیدبوون و بەگیانی پاكیان پیلانی تیرۆریستانیان پووچەڵكردەوە.
دەشڵێت: پرسەو سەرەخۆشی لە كەسوكارو بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهیدان (ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی، بەرزان ئەحمەد، حەیدەر فوئاد، پشتیوان محەمەد جەبار) دەكەین، هاوبەشی خەمو پەژارەیانین، هەروەها هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: قارەمانێتیو دڵسۆزیو ئەمەكی ئەم رۆڵە جوامێرانەی گەرمیانو گەرمەسێر، سەلماندیەوە، كە گەلەكەمان هەرگیز رێگەنادەن دوژمنانو تیرۆریستان ئارامیو ئاسایشی كوردستان بخەنە مەترسیەوە.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیدەگەیەنێت: خوێنی ئەم شەهیدانەو تەواوی شەهیدانی شەڕی رووبەرووبونەوەی تیرۆر، دەبێ هاندەری تەباییو یەكڕیزی زیاتر بێت، بۆ ئەوەی باشتر رووبەروی مەترسیەكانی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لەناوچەكەدا لەبەرچاوبگیرێیو ناوچەكەیش پاكبكرێتەوە لە تیرۆریستان.
PUKmedia تایبەت
پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان
میسی بۆ جاری شهشهم باڵۆن دۆڕی بردهوه
سێ كارمهندی ئاسایشی گهرمیان شههیدبوون
بهغدا.. خۆپیشاندهران بۆ دهستلهكاركێشانهوهی عادل عهبدولمههدی ئاههنگ دهگێڕن
کچە کوردێک مارکەیەک بەناوی خۆی بەرهەمدەهێنێت
لە حاجی ئۆمران بەفر دەبارێت
ئاهەنگی دەرچوونی خولێكی تری زانكۆی سلێمانی
هونەرمەندی گەورە عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە
گەردەلولی شۆڕش! عيراق بەرەوکوێ دەبا؟
ئهوه حاڵی پهروهردهیه له عیراق!!
كێ دهبێته ئهڵتهرناتیڤی عهبدولمههدی؟
وێنه.. هێرۆخان سهردانی مهزاری مام دهكات
پەیامێك لە سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە
یهكێتی رۆژی 21ی كانونی یهكهم كۆنگره دهبهستێت
بەئامادەبوونی وەفدی كۆمیتەی فینلاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان بەڕێوەچوو.
رۆژی سێشەممە 3...
لاهور شێخ جهنگی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ ئاژانس رایگهیاندوه، بۆ كۆنگره دژی تهوافوقم، بهڵام لهگهڵ لێكتێگهیشتندام لاهور ش...
كاتێك ئەبوبەكر بەئۆتۆمبێلە مۆدێل كۆن و سەرنجڕاكێشەكانی بەناو شەقامەكانی كەركوكدا دەسوڕێتەوە، ئیدی سەرنجی تەواوی ئەو كەسانە رادەكێشێت كە لەو شوێنەدان، ئە...