riklam

مەلا بەختیار: حزبایەتی بەچوارچێوە تەسکەکەی رابردوو هەڵەیە

ی.ن.ک‌‌ 07:23 PM - 2019-07-31
.

.

ئەمڕۆ (31/7/2019) رێكخراوی ئاگای نوێ‌، بۆ بواری پەروەردە لەسنوری چەمچەماڵ، سەردانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیان كردو پاشئەوەی زانیاریان لەبارەی رێكخراوەكەیان‌و ئەو ئامانجانەی لەپێناویدا دامەزراون‌و تێدەكۆشن خستەڕوو. هاوكات گفتوگۆیەكی كراوەشیان لەگەڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیدا‌و لەبارەی ستراتیژی رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی‌و ئەو ئەرك‌و لێپرسراوێتیانەشەوە كرد، كە پێویستە بەفەلسەفەیەكی سەردەم رابپەڕێندرێن.

لەو روانگەیەشەوە، پاشئەوەی مەلا بەختیار، خەباتی مەدەنی‌و دیموكراسی لەچوارچێوەی تێزو تێڕوانینە جیاوازەكان لێكدایەوە‌و جیاوازییەكانیشی لەگەڵ خەباتی حزبی سیاسی رونكردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هەر حزبێك لەئێستادا بەچوارچێوە تەسكەكەی حزبایەتی رابردوو سیاسەت بكات، هەڵەیەكی گەورە دەكات تەنانەت ئەگەر یەكێتیش!

لەو دیدەشەوە وردتر شرۆڤەی ئەوەی كرد، كە: یەكێتی، دەمێك بوو دەبوایە هەموو چالاكییە فكریی، پیشەیی‌و مەدەنییەكانی لەڕێگەی رێكخراوە مەدەنی‌و هاوشێوەی رێكخراوەكانی ئێوەوە ئەنجامبدایە‌و وتی: لەم رۆژگارەدا، كە رۆژگاری جیهانگیریی، سۆشیالمێدیا، رۆژگاری تاكگەرایی‌و خواستی گروپ‌و توێژ توێژی كۆمەڵە، رۆژگاری زانكۆ و پەیمانگە‌و چۆنێتی پێشكەوتنی زانست‌و زانیارییە‌و قاڵبە تەسكەكانی كلاسیكی حزبایەتی كۆتایی پێهاتووەو رایگەیاند: هەر حزبێك لەمە تێبگات، دەبێ‌ بە بەشێكی ستراتیجی جەماوەرییەكەی، چالاكییەكەی، رووناكبیرییەكەی، خەباتە پیشەییەكەی لەسەر رێكخراوە دیموكراتییەكان‌و ئێنجی ئۆكان بێت‌و هەر حزبێكیش لەمە تێنەگات، بێگومان ئەم رێكخراوانەی وەكو ئێوەو هەزارانی تر دادەمەزرێن‌و حزبەكانیش بەجێدەهێڵن!

١٢١١.jpg

  لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، هەر جۆرە پشتیوانی‌و هاوكارییەكیشی بۆ رێكخراوەكان‌و خەباتی مەدەنی، ئازادیی‌و دیموكراسی، بۆ ئەو چوارچێوەیەو زەرورەتی كاری رێكخراوەیی گەڕاندەوە‌و هێماشی بۆ ئەوەكرد: دژایەتیكردنی خەباتی رێكخراوی دیموكراتی، قورسترە لەتێنەگەیشتن لەو خەباتەی كە ئەمڕۆ لەسەرانسەری جیهاندا كاریگەرییەكانیان لە هەر حزبێكی سیاسی زیاترەو بەتایبەت كاریگەرییەكانی خەباتی مەدەنی‌و دیموكراسی بۆ ئازادیی‌و سەربەستی ژن‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتی رونكردەوەو راشیگەیاند: لەكۆنگرەی ئاییندەی یەكێتیدا، ئەگەر نیوەی ستراتیجەكەی‌و زیاترش، ستراتیجی خەباتی مەدەنی، جەماوەری، دیموكراسی، یەكسانی ژن‌و پیاو نەبێ‌، ئەوا باوەڕموایە یەكێتی ناتوانێ‌ لەم سەردەمەدا، كە سەردەمی جیهانگیریی‌و گۆڕانكارییەكانی سەراپای پەیوەندییە چینایەتیی‌و كۆمەڵایەتییەكانە‌و تەنانەت هزریش هەمووی گۆڕاوە، رۆژگارو زەمان‌و زەمینە وەكو رابردوو نییە‌و خێرایی گۆڕانكارییەكان، بەهەمان خێرایی تیشكن لەدنیادا.
لەكۆتایی وتەكانیشدا، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، بەجموجۆڵە فكریی، رووناكبیریی، رێكخراوەیی‌و مەدەنییەكانی لەچەمچەماڵ‌و دەڤەرەكەدا بەگشتی هەیە‌و پشتیوانیشی بەپێویست‌و گرنگ ناوبرد.

PUKmedia راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket