riklam

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 04:46 PM - 2019-07-31
.

.

‎لە نامەیەكدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسنامەیەكی ئاڕاستەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كردووە، كە لەماوەی كاركردنی وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەخۆبردوانەو دڵسۆزانە كاری كردووە.

‎لە نامەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە كە لەگەڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەك یەك تیم بەگیانێكی بەرپرسانەوە خزمەتیان بەگەل و هەرێمی كوردستان كرد كە لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

‎نێچیرڤان بارزانی لە نامەكەدا بۆ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ نوسیویەتی: (بەدڵسۆزی، لەخۆبوردەیی و خەمخۆریتان، لەگەڵ قوربانیدانی پێشمەرگەو خۆڕاگری خەڵكی كوردستان، سەركەوتوانە رۆژگاری سەخت و ئاڵۆزمان تێپەڕاند، كارو هەوڵ و ماندوبونتان بەرز دەنرخێنم).

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket