riklam

درێژه‌دان به‌عه‌قڵه‌یه‌تی ئه‌نفالچێتی!

بیروڕا 09:39 AM - 2019-07-31
.

.

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا بڕیار و پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی كورد خوێنی لێده‌چۆڕێت، له‌ دوایین دوزینه‌وه‌ی كۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفال له‌سه‌ماوه‌ دڕه‌نده‌یی عه‌ره‌بی شۆقێنی و بێده‌نگی دنیات له‌به‌رامبه‌ر كورد بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌چی عه‌قڵییه‌تی عه‌ره‌ب دوای سی ساڵ هه‌ر نه‌شته‌ر به‌ زامی كورددا ده‌كات و درێژه‌ به‌ ئه‌نفالچێتی و  ئه‌نفالكردنی كورد ده‌دات.

دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ كه‌ ئێسكوپروسكی زیاتر له‌ هشتا ژن و منداڵی ساوای تێدایه‌ كه‌ كولله‌باران و زینده‌به‌چاڵ كراون، كه‌چی تا ئێستا عه‌ره‌به‌ شۆڤێنه‌كان ڕێناده‌ن كوردو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ئاڵای كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی تراژیدترین و جینۆسایدی ئه‌و تاوانه‌ بكه‌ن كه‌ مناڵی شیره‌خۆره‌ له‌ باوه‌شی دایكیدا زیندبه‌چاڵ كراوه‌. ده‌بێت له‌ چی سات و كاتێكی تردا مافی كورد بدرێت و زامی ساڕێژبكرێت؟

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سیاسی كورد هه‌موو هێلكه‌ی مافی كوردیان كردۆته‌ سه‌به‌ته‌یه‌كه‌وه‌، ته‌نیا داواكردنی پاره‌ و موچه‌یه‌، فكری كوردیان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ندێك مافی كه‌م دا كورتكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ ئاست ئه‌و هه‌موو قوربانی و خه‌باته‌ی كورددا نییه‌ كه‌ چی كردووه‌و چی لێكراوه‌؟

سووكایه‌تی ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب به‌ ئاڵای كورد و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان نابێت به‌ سه‌نایی سه‌یربكرێت، پێویسته‌ كورد له‌و خه‌وه‌ به‌خه‌به‌ربێت و هه‌ڵوێستی هه‌بێت و ئه‌نفالكردنیش به‌ كاری خه‌ون نه‌بینێت و بزانێت كرده‌ی مێژوو بووه‌، به‌ڵكو مێژو و داهاتووی عه‌قڵییه‌تی عه‌ره‌به‌ به‌رامبه‌ر به‌كورد، نه‌ك ڕاگوزه‌ر و دووباره‌نه‌بووه‌وه‌.

ئه‌كره‌م ئه‌مین

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket