riklam

قسەیەك لەسەر بێ ڕێزی بەئاڵا

جینۆساید‌‌ 11:21 PM - 2019-07-30
.

.

ئەمڕۆبەشی زۆرمان خەم دایگرتین ،خەمێك بۆ گۆڕی بەكۆمەڵی گەرمیانیەكانی سەماوەو لاواندنەوەو گریانی كەسوكاریان ،كەسپێدەی ئەمڕۆ،لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا، چونە سەر گۆڕەبەكۆمەڵەكە ،مرۆڤ لەئاست گریانیان ودیمەنی گۆڕە بەكۆمەڵە ،لەناخەوە تەواو تەواو دەهەژاو نەیدەتوانی خۆی كۆنتڕۆڵ بكات .

خەمێكی تر ،ئەو بێڕێزییە بوو ،كە ئەمڕۆ ئەفسەرێكی عێڕاقی كردی، بەرامبەر بەئاڵای كوردستان وكەسوكاری سەربەرزی ئەنفال كراوان .

لەبەیانی ئەمڕۆوە، زۆری لەسەر وتراوە،زۆری لەسەر نوسرا، ڕاگەیاندن و ڕاگەیانكاران، جێگەی بایەخیان بوو.

هەمیشە بڕوام بەوە هەیە ،ئەوەی بتەوێت پێی بكەیت سەبارەت بەمافی نەتەوەكەتبە دەمارگیری نەتەوەی نابێت ،ناكرێت بەهەموو عەرەب بڵێی خراپ ،بەهۆی كردەوەیەكی ناپەسەندی ئەفسەرێكەوە.

هەر ئەمڕۆ دیمەنێكی تری ئەفسەرێكی تری عێڕاقی هەبوو ،كوڵ دەگریا بۆ قوربانیانی ئێمە لەناوكۆڕە بەكۆمەڵەكان ودەیوت  ئەم مناڵ وكچ وژنانە تاوانیان چی بوو ،وایان لێكرد ،ئەی ناكرێت ئەمە لەبەرچاو بگرین 

دەبێت بەوپەڕی ڕێزەوە، سەیری خەڵكی سەماوەو ئەوبنەماڵە بەڕێزەی سەماوە، بكەین كە كاك تەیمور كەیەكێك بوو، لەقوربانییەكانی ئەنفال وئەو گۆڕانە  كەبەبرینداری گرتیانە خۆیان وپاشان بەسەلامەتی گەیاندیانەوە كوردستان ،كە ئێستا تەیمور یەكێكە لەسەروەتەگرنگەكانی نیشتیمان وتاقانەكانی ئەنفالە ،ئەو مێژووە،پڕ دراژیدیایەی بەگێڕانەوەكانی بۆ تۆمار كردوین

لەبەیانییەوە لەڕێگەی چەند كەناڵێكی جیاوازەوە

بەهاوكاری چەندین پەرلەمانتاری دڵسۆزی كوردو چەندین كەسایەتی تر،توانرا لەڕێگەی فشارەوە كار لەحكومەت وپەرلەمان وپارێزگا بكرێت ئەوئەفسەرە دەستگیربكرێت ولێژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروست بكرێت ،سوپاس بۆ بەدەمەوە هاتنی ئەم خەمەی نیشتیمان

هاوڕیانی بەڕێز دور لەهەرشتێك بڕوام وایە ئەوهەڵوێستەی ئەمڕۆ كەئەو برایانەمان كەنواندیان بەرامبەر بەوئەفسەرە كەهەڵبژاردنی بێدەنگی بوو بەرامبەر بە بێڕێزییەكانی ئەو ئەفسەرە ڕاسترین هەڵوێست بوو

چونكە ئەوەی تۆزێك شارەزای لەزانستی سەربازی هەبێت نابێت هیچ بێڕێزیەك بەجل وبەركی سەربازی وئەوانی تر بكرێت ،چونكە ئەگەر كاردانەوەی توند هەبوایە بێگومان. بارودۆخەكەشتێكی تر دەبوو وەبەئاڕاستەیەكی تر دەبرا بەتایبەت لەلایەن نەتەوە پەرستەكانی عێڕاقەوە 

ئەگەر بەوردی سەیری ڤیدیۆكەی كەناڵی ڕووداو بكەیت دەبینیت چ توڕەبوونێك لەسیمای گەرمیانییەكان دەبینیت بەرامبەر بەوهەڵوێستەی ئەفسەرەكە

گەلۆ بیرتان نەچێت گەرمیانییەكانی ئێمە نەئێستاو نەڕابردوو هیچ بێڕێزییەكیان لەكەس قبوڵ نەكردوە بەرامبەر بە نیشتیمان وئاڵاكەی

گەرمیانییەكانی ئێمە نەدەترسن ،نەكەمیان كردوەو نەدرەنگ هاتوون

ئەوان خاوەنی قوڵترین برینی جەستەی نیشتیمانن ،كە ئەنفالی گەرمیانە

بۆیە دەست خۆشی وڕێز بۆ بێدەنگیان چوونكە بەپشوو درێژی ئەمڕۆ توانرا ئەفسەرەكە فێری ڕێز بكرێت ودەست بەسەر بكرێت وپارێزگای سەماوەش داوای لێبوردن لەكورد بكات وپەرلەمانتارە ئازاكانیشمان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو بێڕزیە بهەژێن

ئێمە میلەتێكین بەیەگرتووی هەتابڵێی جوانین 

هیچ كەسیش ناتوانێت پیرۆزییەكانمان وئایندەو ئازادی وقوربانیەكانمان ڕەچاونەكات وڕێزیان نەگرێت

وەك شێركۆ بێكەسی لەگۆڕستانی چراكان دا،دەڵێت

من ناهێڵم

ئەم گریانە هەرگیز رەنگی بچێتەوە

من ناهێڵم

ئەم مردنە ژیان بیری بچێتەوە

من ئەم زوڵمە

لەناو شووشە بەندی شیعرا

دائەنێم بۆ :

ئەو زارۆکەی

دوای چەند قەرنێ دێت و ئەزنێ و

لە رەحمی ئەم وڵاتەوە سەر دەردێنێ و

ئەلف و بێی چرا فێر ئەبێ و

ئەم غەدرە ئەخوێنێتەوە !!!

 

PUKmedia  كاوان ئەحمدحمەصاڵح هەڵەبجەی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket