riklam

په‌روین بابه‌كر: چین جه‌مسه‌رێكی گرنگی جیهانه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:52 PM - 2019-07-30
.

.

په‌روین بابه‌كر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ (نی روجی) كونسوڵی گشتی چین له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی هاوڕێی. له‌ دیدارێكدا  وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشخستن و په‌ره‌پێدانی ئابوری و له‌ ناویاندا په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ كه‌رتێكی هه‌ستیار و پڕبایه‌خی ئابورییه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ چ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان، (په‌روین بابه‌كر) خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌به‌رده‌وامیی و فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری چین و دامه‌زراوه‌ چیینییه‌كان.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌رۆڵی چین، له‌هاوكێشه‌ جیهانییه‌كاندا (په‌روین بابه‌كر) باسی له‌وه‌كرد چین ئه‌مڕۆ جه‌مسه‌رێكی گرنگی جیهانه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌رێك هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی سێكته‌ری ئابووری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی تاكه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ هه‌موو وڵاتێك پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ وڵاتی چیندا هه‌بێت، تا بتوانێت سود له‌ توانا بێشوماره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ربگرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket