مه‌لا به‌ختیار: له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، شوناسی فه‌لسه‌فی لاوازه
ی.ن.ک 10:26 PM - 2019-07-30.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (30/7/2019) تیپی موزیكی لوڕ‌و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند‌و نوسه‌ر، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیان كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، گفتوگرا له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی دنیای هونه‌رو موزیك‌و ئه‌و ئاسته‌نگ‌و له‌مپه‌رانه‌شی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رو پێشه‌وه‌چوونی هونه‌ر هه‌یه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:كۆی هونه‌ر له‌كوردستاندا‌و ئه‌و چالاكییانه‌ی كراون‌و ئه‌وانه‌شی ده‌بێ له‌مه‌ودوا بكرێن، به‌گشتی كۆی هونه‌ر پێویستی به‌مشتوماڵ كردنه‌وه‌و قسه له‌سه‌ركردنێكی وردتر‌و قوڵتره‌و وتی:تا ئێستا هونه‌ری كوردستان، هونه‌رێكی بێ فه‌لسه‌فه‌یه، واته شوناسی فه‌لسه‌فی بۆ هونه‌ری كوردستان نییه ، ئه‌گه‌رچی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و فۆلكلۆری هه‌یه‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، مێژووی ئۆرۆپای له‌هونه‌رو به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می راچه‌نیندا- رێنیسانس، شرۆڤه كرد‌و رونیكرده‌وه كه هونه‌ره جیاوازه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌ربڕی فه‌لسه‌فه‌ن‌و كاتێكیش فه‌لسه‌فه كه ویستویه‌تی به‌باشی بڵاوببێته‌وه، له‌و سه‌ره‌تایه‌دا بووه به‌هه‌وێنی مه‌ینی هونه‌ر.
واته هه‌م فه‌لسه‌فه له‌خزمه‌تی هونه‌ردا بووه‌و هه‌م هونه‌ریش، له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه توانی شاكاره مێژوییه‌كان به‌رهه‌مبهێنێت، كه تائێستا مایه‌ی شانازیی مرۆڤایه‌تین‌و باوه‌ڕی خۆیشی نیشاندا: ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه نه‌بوایه هونه‌ر نه‌ده‌بوو به‌شاكار‌و ئه‌گه‌ر شاكاره هونه‌رییه‌كانیش نه‌بوایه، فه‌لسه‌فه گره‌وه‌كانی هونه‌ری نه‌ده‌برده‌وه‌و رایگه‌یاند:فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ر پێكه‌وه‌و دواترش كه ئه‌ده‌بیان خسته ژێر كاریگه‌ری خۆیانه‌وه، پێكه‌وه وه‌ك سێكوچكه‌یه‌كی گرنگ، توانیان ببنه بزوتنه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ، كه ئه‌ویش بزوتنه‌وه‌ی چاكسسازی ئایینی، بزوتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری، بزوتنه‌وه‌ی مۆدێرنه‌ته‌و سه‌ره‌نجامیش بزوتنه‌وه‌ی سیاسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی دروست بوو. ئه‌م سێ كوچكه‌یه‌ش زه‌مینه‌یان خۆشكرد، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوچه‌رخ به‌پێوه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رهه‌ڵبدات‌و، توانیان ستراتیجی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی پێكبهێنێت‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ژیانیش بگۆڕێت. به‌شێوه‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نه‌ما نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رو فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و سه‌ره‌نجام، بزوتنه‌وه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هه‌موویان پێكه‌وه فه‌زای سه‌رخستنی شۆڕشی پیشه‌سازیی‌و سیسته‌می دیموكراسیان پێكهێنا.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیش به‌مه‌حاڵی زانی، كه فه‌لسه‌فه له‌داهێنان‌و له‌شاكار‌و وه‌رچه‌رخانی هونه‌ری له‌مێژوودا داببڕیت‌و به‌داخێكی زۆریشی زانی، كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه شوناسی فه‌لسه‌فی لاوازه‌و ته‌نها ئێران توانیوێتی باشتر له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه كاربكات‌و باشتر په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ر پێكه‌وه ببه‌ستێ‌و زۆرتریش فه‌لسه‌فه‌ی عیرفانی به‌موزیكی سوننه‌تی ببه‌سێتێته‌وه.
راشیگه‌یاند: له‌لای ئێمه له‌كوردستان، له‌نه‌بونی فه‌لسه‌فه‌و بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه بۆ شاكاره هونه‌رییه‌كان، پیاوه ئاینییه‌كانمان كه به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یان تێدابوو، هانایان بۆ ته‌ێه‌وف برد‌و كۆمه‌ڵی ئیستیعاره‌یان هێنا‌و خستیانه ناو دنیای ته‌ێه‌وفه‌وه‌و رونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر له‌مێژووی ئێمه‌دا شتێك قسه له‌فه‌لسه‌فه كرابێ، فه‌لسه‌فه‌ی رۆحانی‌و ته‌ێه‌وفه. هه‌روه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌كی وردی بۆ داهێنان‌و شاكاره هونه‌رییه‌كانی ئێران له‌باری فه‌لسه‌فه‌ییه‌وه كرد‌و هۆكاره‌شی بۆ كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناخی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێراندا‌و ئه‌شقیان بۆ فێربوون گه‌ڕانده‌وه.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان، له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێداویستیتان هه‌یه‌و پێداویستییه‌كانیش ته‌نها ئه‌وه‌نییه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چیتان بۆ ده‌كات یان نا! به‌ڵكو ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وه كارێكه په‌یوه‌ندی به‌خۆتانه‌وه هه‌یه‌و ده‌توانن به‌هاوكاری نوسه‌ره‌كانی كوردستان، كۆرسی فه‌لسه‌فه ببینن، لایه‌نیكه‌م تێبگه‌ن فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ر چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ هزرتان، هزرێكی موتوربه كراوبێ به‌پێوه‌ره‌كانی فه‌لسه‌فه‌و ئه‌وكاته‌ش ده‌توانن فه‌لسه‌فه بخه‌نه خزمه‌ت به‌هره‌كانتانه‌وه‌و وتیشی: شاكاری گه‌وره‌ی هونه‌ری كه له‌كوردستاندا دروست نابێ، هۆكاره‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه. هه‌روه‌ك رۆمانه نوسراو و وه‌رگێڕدراوه‌كانیشی به‌مایه‌ی ئه‌وه‌زانی كه تازه به‌تازه كوردستان پێده‌نێته شارستانێتیه‌كه‌وه كه دوو سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئۆرۆپا پێی خستۆته ناوی‌و وتیشی: رۆمان لوتكه‌ی گه‌شه‌كردنه له‌ئه‌ده‌بدا، چونكه كۆی هه‌موو ئه‌ده‌به‌كانه‌وه‌و له‌باری موزیكیشه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: چۆن له‌ئۆرۆپا هونه‌ری شێوه‌كار توانی رۆڵی گه‌وره ببینێ، چۆن ئێستا له‌ئێران هونه‌ری موزیك‌و به‌هره‌مه‌نده‌كانیان ده‌توانن رۆڵی گه‌وره ببینن، بێگومان لای ئێمه‌ش تیپه هونه‌رییه‌كانی گۆرانی‌و موزیك ده‌توانن به‌ئاراسته‌یه‌كی نوێی فه‌لسه‌فی، رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره ببینن.
PUKmedia نووسینگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19