riklam

وەزیری پلاندانان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی سندوقی دانیشتوان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:15 PM - 2019-07-30
.

.

وەزیری پلاندانان پێشوازی لە وەفدێكی باڵای رێكخراوی سندوقی دانیشتوانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان( UNFPA ) كرد.

دوای نیوەرۆی ز30-7-2019 د.دارا رەشید محمود وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئامادەبونی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی تەندروستی و كاروكاروباری كۆمەلایەتی پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای سندوقی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان بەسەرۆكایەتی دكتور ( لۆی شبانە) بەرێوەبەری هەرێمی سندوقی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان وئەندامیەتی بەرێوەبەر، جێگری بەرێوەبەری سندوق وراوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عیراق. 

لەكۆبونەوەكەدا كە سەرۆكی دەستەی ئامار، بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئامادەی بوون"

وەزیری پلاندانان پیرۆزبایی ٥٠ سالەی دامەزراندنی سندوقی دانیشتوان لە وەفدی میوان كرد و ستایشی رۆڵی سندوقی نەتەوەیەكگرتوەكان كرد كەلەماوەی رابردوو لەبوارەكانی پەرەپێدانی سیاسەتەكانی دانیشتوان وبەتایبەت بەدەست هێنانی نیشاندەری جۆراوجۆر لەسەردانیشتوان هەروەها هاوكاری كردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەجێبەجێ‌ كردنی بەرنامەكانیان. 

هەروەها، د.دارا رەشید كورتەیەكی پێشكەشكرد تایبەت بە پێشنیارەكانی وەزارەتی پلاندانان بۆ چۆنیەتی رێكخستنی بەرنامە وكاری رێكخراوی UNFPA لە هەرێمی كوردستان لەگەل وەزارەتی پلاندانان لەسەر بنەمای بەرنامەی كاری حكومەت. 

دواتر وەزیری تەندروستی و وەزیری كار و كاروباری كۆمەلایەتی تیبینی و پێشنیاریان خستە روو تایبەت بە وەزارەتەكانیان و ئەو بوارانەی پێویستە كاریان لەسەر بكرێت بە هاوكاری رێكخراوی سندوقی دانیشتوان. سەرۆكی شاندی میوان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت ودووپاتی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەل حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد وبە تایبەتی لە چوارجێوەی پلانی ٤ سالەی ٢٠٢٠-٢٠٢٤ رێكخراوەكە كە ئیستا لە قۆناغی ئامادەكارییە بە هاوبەشی لەگەل حكومەتی هەرێم وڕێكخراوەكانی تری نەتەوەیەكگرتووەكان و گرنگترینیان سەرژمێری گشتی دانیشتوانە لە عیراق.

 دواتر كورتەیەكی پێشكەشكرد سەبارەت بەو بوارانەی رێكخراوەكەیان كاری لەسەر دەكات و ئاماژەیدا بەو گۆرانكاریانەی هاتوونەتە پێش و بە تایبەت ئاراستە كردنی تواناكان بەرەو پەرەپێدان و دووركەوتنەوە لە هاوكاری مرۆیی كە بۆ ماوەی ٥ سالی رابردوو جێبەجێ دەكران. 

سەرژمێڕی گشتی دانیشتوان لە عیراق سالی ٢٠٢٠ تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوو ووەزیری پلاندانان جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بوونی هەماهەنگی تەواو لە نێوان وەزارەتەكانی پلاندانانی هەرێم و فیدرال بۆ زامن كردنی جێبەجێكردنی سەرژمێڕی بە باشترین و پاكترین شێوە تاكو سوودی لێ وەربگیرێت بۆ پەرەپێدانی وولات و بە تایبەتی كە زیاتر لە ٣٢ سالە عیراق سەرژمێری ئەنجام نەداوە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان 

 

65654.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket