riklam

پیرە: كابینەی نوێ ببێتە خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 05:45 PM - 2019-07-30
.

.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە  ٣٠/٧/٢٠١٩  سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی  نیشتیمانی كوردستان بە یاوەری هەڤال د. مەجید حەمەدەمەین وەزیری تەندروستی پێشوی حكومەتی عیراق، بەمەستی پیرۆزبایكردن سەردانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و بەجیا لەگەڵ هەر یەك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە.

 وێرای پیرۆزبایی لێكردنیان پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی بەرنامە و كاری كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی ، هیواشی خواست لە چوارساڵی داهاتوودا حكومەتی هەرێمی كورستان بەجێبەجێكردنی پڕۆژە و خزمەتگوزاری و فەراهەمكردنی سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی زیاتری هەرێمی كوردستان ببێتە  مایەی رەزامەندی تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

 هاوكات هیوای خواست كابینەی نوێ بەباشتركردنی رەوشی ئابوری و ئاوەدانكردنەوەو كەمكردنەوەی ڕێژەی بێ كاری و بەرەو پێش بردنی كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و بازرگانی و پیشەسازی هەنگاوێكی گەورەتر بهاوێژێت بە ئاراستەی فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی.

PUKmedia  دەرباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket