مه‌لا به‌ختیار: له‌هیچ شه‌ڕو ململانێیه‌ك كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كردووه
ی.ن.ک 04:42 PM - 2019-07-30.
هه‌ڤاڵان كادران‌و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی رانیه، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌ن‌و له‌گفتوگۆیه‌كی یه‌كێتیانه‌و هه‌ڤاڵانه‌شدا، كه ئه‌مڕۆ 30-7-2019، به‌ڕێوه‌چوو، گلله‌یی‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و سه‌رنجه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌رك‌و لێپرسراوێتی حزبی‌و نه‌بوونی سیستمی پاداشت‌و سزا‌و هاوكات تێڕوانین‌و په‌رۆشیان بۆ جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌كێتی به‌پێی سه‌رده‌مه‌كه، ئاراسته‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد‌و وتیان: ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌میشه پشت‌و په‌نای ئێمه‌ی كادران‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی بیت.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌می به‌خێریهێنان، خۆشحاڵی نیشاندا كه سه‌ره‌ڕای كێشه‌كان هه‌ر وه‌كو یه‌كێتی ماونه‌ته‌وه‌و وتی: كێشه هه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام نابێ پرده‌كه بڕوخێ، چونكه كه پرده‌كه روخا ئاوده‌یبات‌و هاتووچۆش نامێنێ‌و وتیشی: مانه‌وه‌تان له‌ناو یه‌كێتی، سه‌ره‌ڕای كێشه‌و گرفته‌كان، ئه‌وه مایه‌ی دڵسۆزیتانه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیشم كه چاودێری پرۆژه‌كه‌ی منتان كردووه، كه پرۆژه‌ی په‌رۆشییه بۆ یه‌كێتی، نه‌ك قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، به‌ڵكو ده‌ستم خسۆته سه‌ر هه‌موو برینه‌كان، چونكه هه‌تا برینه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كرێ، ساڕێژییه‌كانیش ده‌ستنیشان ناكرێ؟
راشیگه‌یاند: له‌هیچ بڕگه‌و وشه‌یه‌كی پرۆژه‌كه‌م په‌شیمان نیم‌و به‌رده‌وامده‌بم له‌سه‌ری‌و ئومێده‌واریشم، موعاناتی هه‌زاران كادری وه‌كو ئێوه له‌كوردستاندا‌و ساڵه‌هایه ده‌رونتان په‌نگ ده‌خواته‌وه له‌كێشه‌كان، له‌ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، بۆیه ئومێده‌وارم، ئۆرگانه باڵاكان له‌مه تێبگه‌ن‌و كه كۆنگره‌ش ده‌به‌ستین بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان بێ، نه‌ك بۆ داپۆشینی كێشه‌كان. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆنگره بۆ داپۆشینی كێشه‌كان بێ، ئه‌وا دۆخی یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره خراپتر ده‌بێت‌و هه‌ر ته‌كه‌تولێك له‌ناو یه‌كێتی‌و به‌رنامه‌ی هه‌ر ته‌كه‌تولێك‌و پیلانگێڕییه‌ك بۆ ئه‌وه‌بێ كۆنگره‌ی داپۆشینی كێشه‌كان ببه‌ستین، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له‌بری باشبوون، دۆخی خراپتر ده‌بێت.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی جه‌ختیشیكرده‌وه: به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناو كۆنگره هه‌ڤاڵانه قسه بكه‌ین، هه‌موو كێشه‌كان وه‌ك خۆیان باس بكه‌ین‌و رێگه‌چاره‌كانیشیان بدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌رچی خۆمان وه‌كو كه‌س‌و سه‌ركردایه‌تیش بدرێینه به‌ر ره‌خنه له‌ناو كۆنگره، ئه‌وا به‌رگه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانمان بگرین، به‌ڵام نه‌بینه مایه‌ی هه‌ڵدێرانی حزبه‌كه‌مان.
مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: با ره‌خنه‌مان لێبگیرێت‌و با پێشمان بڵێن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌نێوان دوو كۆنگره‌دا‌و بشوترێت: له‌نێوان دوو كۆنگره‌دا وه‌كو پێویست نه‌تانتوانی ململانێكان له‌نێوان یه‌كێتی‌و لایه‌نه‌كاندا ببه‌نه‌وه! با ئه‌م قسانه بكه‌ن، كادر بۆ كادر‌و كۆنگره بۆ كۆنگره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كادر مافه‌كانت به‌كاربهێنیت، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی بوترێت بڵێیت: باشه! چونكه كۆنگره مافی ویژدانی‌و به‌ری ره‌نجی كادر‌و هه‌موو ئه‌وانه‌یه دێنه ناو كۆنگره‌و به‌ته‌مای كۆنگره‌یه‌كی راسته‌قینه‌شن.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئومێده‌وارم ئێوه‌ی هه‌ڤاڵان، به‌گه‌رمی‌و لێبڕوانه له‌شوێن‌و پێگه‌ی خۆتان ئه‌رك‌و لێپرسراوێتییه‌كانتان رابپه‌ڕێن‌و په‌رۆشتر‌و دڵسۆزتربن بۆ یه‌كێتی، له‌و كه‌سانه‌ی ئێوه‌یان نیگه‌ران كردووه!
راشیگه‌یانده‌وه: دڵنیابن له‌یه‌كێتی زیاتر، هیچ ستراتیج‌و خه‌یاڵێكی ترم نییه، جگه له‌خه‌یاڵی یه‌كێتی‌و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان. ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆمدا نییه، كه نه دره‌نگ هاتووم‌و نه كه‌میشم كردووه! به‌ڵام كاتێك ده‌بینم حزبه‌كه‌م له‌دووڕێیاندایه، ویژدانم رێگه‌م پێنادات، دابنیشم‌و پشت بكه‌مه حزبه‌كه‌م‌و هه‌ڤاڵه‌كانم.
بێگومان ئێوه‌و منیش، هه‌ڤاڵی یه‌ك سه‌نگه‌ر‌و حزب‌و ئامانجین كه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین‌و ئه‌م سه‌ردانه‌شتان مایه‌ی په‌رۆشی‌و دڵسۆزی ئێوه‌و ئێمه‌شه بۆ یه‌كێتی‌و دڵنیاشتان ده‌كه‌م: هه‌روه‌ك چۆن له‌ساڵی (1975)ه‌وه ناوم مه‌لا به‌ختیاره، بێگومان تائێستا‌و بۆ ئایینده‌ش هه‌ر به‌مه‌لا به‌ختیار ده‌مێنمه‌وه‌و چۆنتان ناسیوم له‌شاخ، له‌سه‌نگه‌ر، له‌شه‌ڕی ناوخۆ، له‌هه‌ڵمه‌تی فكریی‌و فه‌لسه‌فی‌و ره‌خنه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی، دوژمنه‌كانی یه‌كێتی، كه له‌هیچ سه‌نگه‌رێك، شه‌ڕو ململانێیه‌ك كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كردووه‌و نایكه‌م، بێگومان هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28