riklam

له‌سه‌ر تۆ... له‌سه‌ر من

بابەتی گۆڕاو 02:24 PM - 2019-07-30
.

.

له‌سه‌ر تۆ... له‌سه‌ر من

× دوو شیش جگه‌ر و دووگ له‌سه‌ر تۆ.. جه‌ڵته‌یه‌كى حه‌یده‌رى له‌سه‌ر من.
× ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كى نیوده‌قه‌یى له‌سه‌ر تۆ.. ھاڕه‌كردنى دینار و تمه‌ن له‌سه‌ر من.
× ھه‌زار خیانه‌ت و جاشایه‌تى له‌سه‌ر تۆ.. زاكیره‌یه‌كى زه‌عیف له‌سه‌ر من.
× تڕه‌ پۆپۆلیستێكى ھه‌رزه‌كار له‌سه‌ر تۆ.. سه‌دان لایك و چه‌پڵه‌ له‌سه‌ر من.
× دنیایه‌ك وه‌عدى سه‌وز و سوور له‌سه‌ر تۆ.. ئه‌قڵێكى ساویلكه‌ له‌سه‌ر من.
× دووسێ ته‌كه‌تولى بێ خێر له‌سه‌ر تۆ.. حیزبێكى داڕووخاو له‌سه‌ر من.
× دوو ده‌قیقه‌ فه‌حس له‌سه‌ر تۆ.. بیست و پێنج ھه‌زارییه‌كى سوور له‌سه‌ر من.
× ھه‌ناسه‌یه‌كى سیراوى له‌سه‌ر تۆ.. ده‌رزه‌نێك جنێو له‌سه‌ر من.
× شه‌ھاده‌یه‌كى ته‌زویر له‌سه‌ر تۆ.. كورسىیه‌كى په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر من.
× سى چل گه‌نجى بێ ئیش له‌سه‌ر تۆ.. خوتبه‌یه‌كى ئاگرین له‌سه‌ر من.
× په‌روه‌رده‌یه‌كى سه‌قه‌ت له‌سه‌ر تۆ.. نه‌وه‌یه‌كى سه‌له‌فى له‌سه‌ر من.
× شارێكى بێ ساحێب له‌سه‌ر تۆ.. رۆژى ده‌یان كاره‌سات له‌سه‌ر من.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket